Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ 2021


مارتن لوثەر کینگ لە میانەی پـێشکەشکردنی وتارەکەی لە واشنتنی پایتەخت لە 28 ی مانگی هەشتی ساڵی 1963. لەو وتارەدا گوتی"من خەونێکم هەیە"
مارتن لوثەر کینگ لە میانەی پـێشکەشکردنی وتارەکەی لە واشنتنی پایتەخت لە 28 ی مانگی هەشتی ساڵی 1963. لەو وتارەدا گوتی"من خەونێکم هەیە"

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە سێیەمین دووشەممەی مانگی یەکدا ئێمە ڕێز لە بیرەوەری مارتن لوثەر کینگ جونیەر دەگرین. دکتۆر کینگ قەشيیەکی مەسیحی ویلایەتی باشووری ئەلەباما بوو، هەروەها ڕێبەرێکی بزووتنەوەی مافەکانی سیڤیلی ئەمەریکی بوو کەوا بە ڕێگای ئاشتیانە داکۆکی لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دەکرد.

ڕۆژی مارتن لوثەر کینگ 2021
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00
Direct link

لە سێیەمین دووشەممەی مانگی یەکدا ئێمە ڕێز لە بیرەوەری مارتن لوثەر کینگ جونیەر دەگرین. دکتۆر کینگ قەشيیەکی مەسیحی ویلایەتی باشووری ئەلەباما بوو، هەروەها ڕێبەرێکی بزووتنەوەی مافەکانی سیڤیلی ئەمەریکی بوو کەوا بە ڕێگای ئاشتیانە داکۆکی لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دەکرد.

مەزنترین دەسکەوتەکانی دکتۆر کینگ هاتنەدی بە تێپەراندنی قانوونی مافەکانی سیڤیلی ساڵی 1964 کەوا فەرق و جیاوازیکردنی بە ناقانوونی دانا لە کارپێدان وجیاکردنەوە لە شوێنە گشتییەکاندا، هەروەها قانوونی مافەکانی دەنگدانی ساڵی 1965. ئەم دوو سەرکەوتنانە کاریگەرییەکی مەزنیان هەبوو نەک تەنیا لەسەر وێلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەڵکو لەسەرانسەری جیهاندا.

خەباتی دکتۆر کینگ دژی ناڕەوایی نەژادی بۆ هاندان وپـتەوکردنی یەکسانی نەژادی بە ڕێگای قانوونی نێونەتەوەییەوە نەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا وتەکانی و کردارەکانی سەرچاوەی بیرێکی ڕووناک بوون بۆ دەیان پیاو وژنی سەرانسەری دونیادا کەوا تێکۆشانیان کردووە دژی داگیرکاری وجیاکردنەوەی نەژادی وناڕيوایی نەژادی.

قۆناعی پاش دووەم جەنگی جیهانی دیاریکراوە بە کۆتایی هێنانی داگیرکاری له تەواوی جیهاندا. وڵاتی نوێ سەریان هەڵدا لە داگیرکراوە کۆنەکاندا وهەروەها لە نێوان ساڵی 1945 و سەرەتای 1960کان ئەندامیتی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ زیاتر لە دوو هێندە بوو و گەیشتە 115 ئەندام. نزیکەی 75 لەسەدای ئەندامە نوێـیەکان لە وڵاتانی بەرەوڕسکانچووبون کەوا دانیشتوانەکانیان زۆرجاران بەدەست قانوونەکانی جیاوازیکردن و پەیڕەوییە ناڕەواکانەوە دووچاری جەفاکێشان بوونە.

زۆر لە نوێنەرانی ئەو وڵاتە نوێیانە هاندران بە هەڵمەتە بەرگریە ئاشتییانەکەی دکتۆر کینگ و هەروەها کارگەرییە ڕاستەوخۆیەکەی لەسەر پەسەندکردنی قانوونی مافەکانی سیفیلی. بۆیە هیچ شتێکی سەرسووڕمان نییە کەوا ئەرکە سەرەکییەکانیان جیاوازییەکی زۆریان هەیە لەگەڵ ئەوانەی جیهانی پیشەسازیدا، هەروەها ئەوەی کەوا خەباتەکەیان گواستەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، کە کۆرگەیەکی مەزنە بۆ چارەسەری کێشەکان بەڕێگای ئاشتییانە. نوێنەرەکانیان ژمارەی پێویستیان هەبوو، هەربۆیەش دانوساندنیان سازکرد، و هەروەها لە هەوڵەکەیان یەکگرتووبون بۆ بەربەرەکانیکردنی ناڕەوایەتی نەژادی.

ئەنجامەکەی بەستنی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ساڵی 1965 بو بۆ لەناوبردنی هەموو جۆرەکانی فەرق و جیاوازی نەژادی . ساڵی دوواترێ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنگرەیەکی نێونەتەوەیی سازدا لەسەر مافەکانی سیڤیلی وسیاسی وهەروەها کۆنگرەیەکی نێونەتەوەیی لەسەر مافەکانی ئابووری و نەژادی، کە وادادەندرێن دوو گرنگترین پەیمانەکانی مافەکانی مرۆڤ بن لەوەتەی ڕاگەیاندنی جارنامەی گەردوونی ساڵی 1948 بۆ مافەکانی مرۆڤ.

بزووتنەی ئازادی وەک پەتایەک لەسەرتاپای جیهاندا بەشێوەی ئازادییەکی بەرفراوان لە مێژوودا بڵاودەبێتەوە. دکتۆر کینگ لە وتاری وەرگرتنی خەڵاتی نۆبلی ئاشتی لە ساڵی 1964 دا گوتی حەشاماتی مەزنی خەڵک پابەندن بۆ کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی نەژاد و خاکەکەیان، کە ئەمە یەک لە چەند جاریکی کەمە کە دکتۆر کینگ باس لە خەبات و تێکۆشانی جیهانی دەکات لەپێناو یەکسانی نەژادی.

گوتی ئەوەی ئێستا بەدیدەکەین تەقینەوەی ئازادییە.

XS
SM
MD
LG