Accessibility links

Breaking News

‌‌یارمەتی زیاتری ئەمەریکا بۆ قەیرانی پەنابەرانی ڕۆھینگیایی

‌‌یارمەتی زیاتری ئەمەریکا بۆ قەیرانی پەنابەرانی ڕۆھینگیایی
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:58 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری بە بڕی نزیکەی 180 ملیۆن دۆلار یارمەتی دیکە دەکات بۆ قەیرانی مرۆیی ئەوەی وا ڕووبەڕووی هاوڵاتیانی ڕۆھینگیایی دەبێتەوە لە ناو و دەرەوەی بورما و هەروەها بۆ کۆمەڵگەکانی میوانداریان دەکەن کە کاریگەری کردوەتە سەریان لە بەنگلادیشی هاوسێ.

ئەم یارمەتیە ژیانی خەڵکان ڕزگاردەکات ، هەروەها یارمەتیەکە پارێزگاری و پەناگە و خۆراک و ئاوی خواردنەوەی خاوێن دابیندەکات و خزمەتگوزاری تەندروستی و پشتیوانی دەروونی . هەروەها یارمەتییەکە پشتیوانی بۆ ئامادەیی بۆ کارەسات و فریاگوزاری کۆڤید- 19 بۆ هاوڵاتیانی ڕۆهینگیا دابین دەکات. هەروەها یارمەتییەکە ڕادەستگەیشتن بە فێرکاری و ڕاهێنان بۆ فێربوونی شارەزایی بۆ ڕۆھینگیاییەکان لە بەنگلادیش بەهێزدەکات.
باڵیۆز خاتو لیندا تۆمس گرینفیڵد ستایشی حکومەتی بەنگلادیش و هاوڵاتیانەکەی کرد "ئەوانەی بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆگرتووە بە میوانداریکردنی پەنابەران."
ئەم بەڵێنە نوێیەی ئەمەریکا کۆی گشتی کۆمەکی ئەمەریکا بۆ قەیرانی مرۆیی ڕۆھینگیا لە مانگی هەشتی ساڵی 2017 وە دەگەیەنێتە پتر لە 1.5 ملیار دۆلار.
لەو کاتەوە پتر لە 740 هەزار هاوڵاتی ڕۆھینگیایی هەڵهاتوون بۆ بەنگلادیش بەهۆی پاکتاوی نەژادی و کارە دڕندانەکانی دیکە لە ستانی ڕاخین لە بورما.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس ئاماژەیکرد بەوەی کە زۆرێک لەوانەی ڕابەرایەتی کودەتا لەشکریـیەکەیان لە بورمار کرد لە مانگی دووی ساڵی 2021 هەمان ئەو کەسانەن کە بەرپرسیارن لە پێشێلکاریـیەکان دژ بە هاوڵاتیانی ڕۆھینگیایی.

XS
SM
MD
LG