Accessibility links

Breaking News

دانوستانەکان دەتوانن سوود بە ئێران و ئەمەریکا بگەیەنن


دانوستانەکان دەتوانن سوود بە ئێران و ئەمەریکا بگەیەنن
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00

لە مانگی شەشدا وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ وهەموو ئەمەریکایەکان ئاهەنگی خۆشییان گێرا بۆ ئازادکردنی مایکل وایت سەربازی دێرینی هێزی دەریای ئەمەریکا لە دەستبەسەری لە ئێران.

لە مانگی شەشدا وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ وهەموو ئەمەریکایەکان ئاهەنگی خۆشییان گێرا بۆ ئازادکردنی مایکل وایت سەربازی دێرینی هێزی دەریای ئەمەریکا لە دەستبەسەری لە ئێران.
پەمپێیۆ گوتی،"دەمەوێت بڵێم کە چەند خۆشحاڵم بە گەڕانەوەی بەسەلامەتی مایکل وایت بۆ وڵات. من دەمەوێت سوپاسی تیمەکەمان بکەم بە سەرپەرشتی ڕاسپێردراوی تایبەتی براین هووک، بۆ ئەو دیبلۆماسیەتە مەزنەی تێدا بەشداربو کەوا بووە مایەی ئازادکردنی مایکل. من دەمەوێت سوپاسی حکومەتی سویسیش بکەم بۆ هاوکارییەکەیان."
مایکل وایت بۆ نزیکەی دوو ساڵ بوو بەشێوەیەکی هەڵە لەئێران گیرابو. وەک بەشێکی ڕێکەوتنێک لەنێوان لایەنەکان، واز لە تومەتەکان هێنران دژی مەجید تاهیری پزیشکی نەخۆشیەکانی پێست لە فلۆریدا کەوا پێشێلی گەمارۆکانی ئەمەریکای کردبوو کە دژی ئێرانن.
ڕاسپێردراوی تایبەتی هووک گوتی ئاکامە سەرکەوتووەکەی دیپلۆماسی لەو مەسەلەیەدا، ئەو متمانەیەی سازکرد کەوا ئەمەریکا وئێران دەتوانن دانوساندن بکەن سەبارەت بە ڕێکەوتنەکانی بەرەوپێشەوەبردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.
ئەو ئاماژەی بە سوودەکانی سەودایەکی بەرفراوانی نوێی بۆ ئێران کرد کە ئەمانە لە خۆدەگرێت، هەڵگرتنی سزاکان ودابینکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسی وئابوورییەکان.
بەڕێز هووک گوتی ئێران هەتا ئێستا دەرفەتی ڕەتکردۆتەوە بۆ دیاڵۆگو وبەشداری قول. لە وەڵامدا ئەمەریکا درێژەی بە هەڵمەتی ئەوپەری فشارداوە بەنیازی پتەوکردنی ئامانجی سەرۆک ترامپ بۆ ڕاکێشانی ڕێبەرانی ئێرانی بۆسەر مێزی دانووساندن.
ڕاسپێردراوی تایبەتی هووک گوتیشی سەرۆک دەرگای دیپلۆماسی بۆ چەندان ساڵ کراوە بووە. ئەو گوتی سەودایەکی نوێ وباشتر بەدڵنیایەوە لە بەرژەوەندی خەڵکی ئەمەریکا وخەڵکی ئێران دەبێت. جا لەبەر ئەوە دەرگاکە هەرکراوەیە.
XS
SM
MD
LG