Accessibility links

Breaking News

ئازادی ئاینی مافێکی بنەڕەتییە


ئازادی ئاینی مافێکی بنەڕەتییە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتنی بلینکن لە میانەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوە بۆ ئازادی ئاینی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند ئازادی ئاینی وەک هەموو مافێکی مرۆڤ ، مافێکی گەردوونییە .
هەموو خەڵک لە هەموو شوێنێک خاوەنی ئەم مافەن جا گرنگ نیـیە لە کوێ دەژین، بڕوایان بەچی هەیە یان بڕوایان بە چی نییە . ئازادی ئاینی بە تەواوی بەدی نایەت ئەگەر ڕێز لە مافەکانی دیکە نەگیرێت ، کاتێک حکومەتان پێشێلی مافەکانی هاوڵاتیانی خۆیان دەکەن بۆ بە ئازادی دەربڕینی بڕوایان و پەرستنیان ، ئەو کاتە هەموو مافەکانی دیکە دەخەنە مەترسییەوە .
بۆ زۆرێک لە خەڵکان لە سەرانسەری جیهان ، ئازادی ئاین هێشتا نەهاتۆتە دی. لە ڕاستیدا بە گوێرەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی پیو ، 56 وڵات ئاستێکی بەرز یان توندی کۆتۆپێوەند لەسەر ئازادی ئاینی پیادەدەکەن.
ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە تۆقاندن و هەراسانکردن و دەستگیرکردنی ئەندامانی گروپی کەمینە ئاینیەکان لەوانە بەهاییەکان و مەسیحیەکان و جووەکان و زەردەشتیەکان و هەروەها سونی و موسڵمانانی سۆفی.
لە بورما ، ڕابەرانی کودتا سەربازییەکە لە نێو ئەوانەدان کە بەرپرسیارن لە پاکتاوی نەژادی و هەروەها لە کاری دڕندانەی دیکە کە دژ بە موسڵمانانی ڕۆهینگا ئەنجامی دەدەن.
لە ڕووسیا دەسەڵاتدارن بەردەوامن لە هەراسانکردن و دەستبەسەرکردن و هەروەها دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵی مەسیحیەکانی پەیڕەوکارانی بزوتنەوەی جهۆڤا و هەروەها ئەندامانی گروپی کەمینەی موسڵمان بە بیانوی گوایە توندڕەوییەوە.
عەرەبستانی سعودی تەنها وڵاتە لە جیهاندا کە یەک کڵێسای مەسیحی تێدا نەبێت ، وێڕای ئەوەی کە پتر لە یەک ملیۆن مەسیحی لە عەرەبستانی سعودیدا دەژین.
کۆماری میللی چین بە شێوەیەکی فراوان دەربڕینی ئاینی بە تاوانی دادەنێت و بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانەکان دژ بە مرۆڤایەتی و بە جینۆسایدی موسڵمانانی یوگۆر و ئەندامانی دیکەی ئاینی و هەروەها گروپی کەمینەکانی نەژادی لە شینجانگ.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی هەندێک وڵات وا هەنگاو دەنێن بەرەو زیادکردنی رێزگرتن لە ئازادی ئاینی .
ساڵی ڕابردوو ، حکومەتی کاتی بە ڕابەرایەتی سیڤیلی لە سودان یاساکانی هەڵگەڕانەوە لە ئاین و یاسا و ڕێساکانی سیستەمی گشتی هەڵوەشاندەوە ئەوانەی بەکارهێنرابوون بۆ هەراسانکردنی ئەندامانی گروپەکانی کەمینەی ئاینی . حکومەتی ئوزبەکستان بە سەدان کەسی ئازادکرد ئەوانەی بەهۆی بیروباوەڕیانەوە بەندکرابوون. حکومەتی تورکمانستان 16 کەسی لە پەیڕەوکارانی بزوتنەوەی مەسیحی جهۆڤا ئازادکرد ئەوانەی لەسەر بنەمای ویژدان خزمەتکردن لە لەشکردا ڕەتدەکەنەوە.
وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی ئێمە درێژە بە ڕابەرایەتیکردنی لە مێژینەی ئەمەریکا دەدەین لەسەر ئازادی ئاینی و بەردەوام دەبین لە کارکردنمان لەگەڵ داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگە ئاینیەکان لە پێناو بەگژداچوونەوەی هەموو شێوەکانی ڕق‌وکینە و فەرق‌وجودایی ئەوانەی هاندەرەکانیان ئاینیە.
XS
SM
MD
LG