Accessibility links

Breaking News

خێراترکردنی بەربەرەکانی بەرامبەر بە کۆڤید ١٩


خێراترکردنی بەربەرەکانی بەرامبەر بە کۆڤید ١٩
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:59 0:00

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی ئامانجی ویلایەتە یەکگرتووەکان " کۆتایی پێهێنان بە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و دانانی جیهان لە پلەیەکی بەهێزتردا پێش ئەوەی نەخۆشێەکی تر سەرهەڵبدات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی ئامانجی ویلایەتە یەکگرتووەکان " کۆتایی پێهێنان بە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و دانانی جیهان لە پلەیەکی بەهێزتردا پێش ئەوەی نەخۆشێەکی تر سەرهەڵبدات.
دوو ساڵی ڕابردوو بۆ ئێمەی سەلماندووە کاتێک دێتە سەر مەسەلەی کۆڤید ١٩ ئەگەر کەسێک لە مەترسیدایە ئەو کات هەموومان لە مەترسیداین."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی ئامانجی ویلایەتە یەکگرتووەکان " کۆتایی پێهێنان بە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و دانانی جیهان لە پلەیەکی بەهێزتردا پێش ئەوەی نەخۆشێەکی تر سەرهەڵبدات. ئەو لە ماوەی وتەکانی لە کۆبوونەوەی لوتکەیی بۆ دێموکراسی ئاماژەی پێکرد کە ئەمەریکا ئێستا زیاتر لە ٣٣٠ ملیۆن ڤاکسنی پارێزەر و کاریگەری بۆ ١١٠ وڵات و ئابوورییەکان دابینکردووە، وەک بەشێک لە ئەو بەڵێنەی داویەتی کە تا پایزی ساڵی داهاتوو یەک ملیار و دوو سەد هەزار ڤاکسین ئامادە بکات.
وەزیری دەرەوە گوتی: "ئێمە وامان پلان داناوە کە تا مانگی نۆ، لانی کەم لە سەدا حەفتا لە ئاستی جیهاندا ڤاکسینی بە تایبەتمەندی باش، پارێزراو و کاریگەر پێشکەش بکەین."
"بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەمە، وڵاتان دەبێت هەوڵەکانی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی زیاتر، بۆ بەخشینی ڤاکسینی خێراتر بکەن بۆ ئەوەی بەڵێنەکان بۆ پرۆگرامی کۆڤاکس بە جێبگەیەنن و یارمەتی بە چارەسەری هەرە ئاستەنگە دواییەکان بکەن کەگەیاندی ڤاکسین بە خەڵک و ڤاکسینەکردنیان جێبەجێ بکرێن."
وەزیری دەرەوە گوتی، ئەوە بە مانای "دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی ملیۆنان ڤاکسینی پارێزراو، یارمەتیدانی وڵاتان بۆ بەرنامەداڕشتن و بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بە کۆمەڵ بۆ ڤاکسینەکردن و پشتیوانی لە کارمەندانی چاودێری تەندروستیە."
ئەو گوتیشی بە تایبەتی بۆ وڵاتانی خاوەن دێموکراسی گونجاوە کە ئەم هەڵمەتە جیهانییە ڕێبەری بکەن.
"وڵاتانی خاوەن دێموکراسی بە باشترین شێوە خۆڕاگر، داهێنەر و لە توانایاندایە بەسەر ئاستەنگە پڕگرفتەکاندا سەرکەوتووبن و بە خیرایی خۆیان لەگەڵ دۆخی خوازراو بگونجێنن و لە هەمووش زیاتر، بە قووڵی بەڵێندارن وەڵامدەری پێدوایستییەکانی خەڵک بن بە تایبەتی لە کاتی قەیراندا.
بۆ پێشگرتن لە کۆڤید نۆزدە، وڵاتان دەبێت لەگەڵ هاوڵاتییانیان شەفاف و کراوە بن. پێویستە بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی گشتی بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە زانیاری لەگەڵ یەکتر دابەش بکەن و ئەگەر هەڵەیەک کرا، ئەو هەڵەیەی ڕابگەیەنن. لەبەر ئەوەی ئێمە ناتوانین پێشی ئەو پەتایە بگرین مەگەر ئەوەی هەر کەسێک پارێزراوبێت، دەبێت مسۆگەری بکەین کە هەر کەسێک و لە هەر شوێنێک ڤاکسینی پارێزراو و کاریگەری بۆ فەراهەم بکرێت.
وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی، سەرئەنجام بەربەرەکانیکردن لەگەڵ کۆڤید نۆزدە پێویستی بە پێکگۆڕێنەوەی بیروڕا و چارەسەرییەکانە.
"کاربەدەستانی حکومەت، کارناسانی تەندروستی گشتی، زانایان، ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی، هەموو وڵاتیان پێکەوە لە تەواوی ڕەوتی وەڵامدانەوە بە پەتاکە پێکەوە کار دەکەن، لە شوێنکەوتنی گرتنەوەی نەخۆشی ڕا بگرە تا هەڵمەتەکانی تەندروستی گشتی و تا دابەشکردنی ڤاکسین. ئەمانە کەرەستەکانی گرنگ بۆ خەبات لە بەرامبەر کۆڤیدن و هەروەها ئەمانەش تایبەتمەندی هەرە سەرەکی بایخەکانی دێموکراتیکن."
"پێویستە لە ئەو مانگانەی داهاتوو دا بەڵێندار بە ئەو کەرەستە و بایخانە بێن بۆ ئەوەی خەڵکی بەیەکەوە لە دەوریان کۆبکەینەوە، لە دەمێکدا بە سەختی هەوڵدەدین کە ئەو پەتایە بە کۆتایی بێنین."


XS
SM
MD
LG