Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامە بۆ داسەپاندنی فشار بەسەر ئێران


ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامە بۆ داسەپاندنی فشار بەسەر ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:46 0:00
لە مانگی شەش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێڵەکانی کەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە IRISL و هەروەها کۆمپانیای کەشتیوانی ئەلکترۆنی IRISLی بنکە لە شەنگەهای دەستنیشانکرد بۆ سزادان، لەبەر ڕەفتارەکانیان پەیوەست بە بڵاوکردنەوەی چەک. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداری دا کەوا هەر کەسێکی خاوەن پشکی سەرمایە لە کارداری بەردەوامبێت لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیایانەدا ئەوا بەرەوڕووی مەترسی سزادان دەبێتەوە.
وەک وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ لە 21 ی مانگی دە ڕوونیکردەوە کەوا مەترسییەکە ئێستا بووەتە شتێکی ڕاستەقینە و گوتی: ئەم هەفتەیە ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بەجێگەیاند کە لە مانگی شەش دابوومان، کاتێک کە ئێمە گوتمان سزا دادەسەپێنینە سەر ئەو دەزگایانەی کارداری لەگەڵ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وهێڵە کەشتیوانەکانیاندا دەکەن. ئێستا شەش دەزگا و دوو کەس دەستنیشانکراون بۆ سزادان. ئەمە هۆشدارییەکە بۆ هەر کەسێکی کە کارداری لەگەڵ ئەم کۆمپانیایەدا بکات. شەش دەزگاکان بریتین لە Reach Holding Group واتا کۆمپانیای شەنگەهای و هێڵی کاشتیوانی ڕیچ و کۆمپانیای کەشتیوانی دیلایت وکۆمپانیای کەشتیوانی گرەیشس وکۆمپانیای کەشتیوانی نۆبڵ و کۆمپانیای کەشتیوانی سوپریم.
ئیریک چێن، هەروەهاش ناسراو بە چێن گۆپینگ بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕیچ هۆڵدینگ و سەرۆکی کۆمپانیاکە دانیاڵ هی، ئاکا هی یی، ئەو دوو کەسەن کە سزادراون.
ئەو سزا نوێیانە داسەپێندران مانگێک پاش ئەوەی کە نزیکەی هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئێران، بە گەمارۆکانی چەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە داسەپێندرانەوە، پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیکرد بە داسەپاندنەوەیان بەپێی بڕیاری 2231 ئەنجومەنی ئاسایش.
دووابەدووای ئەم هەنگاوە وەزیری دەرەوە پەمپێیۆ ئاماژەی بەوەدا کەوا ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتە ناوخۆیەکانی بۆ سزادانی هەر تاکێک یا دەزگایەک کەوا بە شێوەیەکی بنەڕەتی هاوکاریبکات لە دابینکردن یان فرۆشتن یاخود گواستنەوەی چەکی ئاسایی بۆ ناو ئێران و بەپێچەوانەشەوە.
وەزیری دەرەوە پەمپێیۆ گوتی پەیامەکەی ئەمەریکا سادەیە، ویلایەتە یەکگرتووەکان هەرگیز ڕێگا نادات گەورەترین وڵاتی پشتیوانیکەری تیرۆریزم لە جیهاندا بە ئازادانە فڕۆکە و دەباب و مۆشک و هەموو جۆرێکی دیکەی چەکی تەقلیدی بکڕێت و بفرۆشێت.
ئێران هەروەهاش گەڕاوەتەوە ژێر باری سزاکان، بەهۆکاری تاقیکردنەوەی مۆشەکی باڵیستیکی و بۆ بەردەوامبوونی لەسەر جموجۆڵە ناوکییەکانی، وەک پیتاندنی یۆرانیۆم کەوا بۆی هەیە بەکاربهێندرێت بۆ بەرنامەیەکی چەکی ناوەکی.
لە بەیاننامەیەکی ئەم دوواییەدا وەزیری دەرەوە پەمپێیۆ ئەوەی ڕاگەیاند کەوا" ڕژێمی ئێرانی بژارێکی لەبەردەمدایە، دەکرێت بەردەوامبێت لەوەدەستهێنانی چەک کە پێشێلکردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، یاخود ڕژێمەکە دەتوانێت سەرمایەی بەکاربهێنێت بۆ دابینکردنی پێویستی بۆ خەڵکی ئێران... ئێمە لەگەڵ خەڵکی ئێرانین دژی زۆرداری و بەفیڕۆدانی سەرچاوەکانیان، هەروەها دژی هەوڵەکانی ڕژێمەکەین بۆ لەناوبردنی خەباتەکەیان لە پێناو ئازادیدا."

XS
SM
MD
LG