Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانی دەستنیشان دەکات


نەسرین ستودە پارێزەری ئێرانی زیندانیکراو، لە 11 ی مانگی هەشتی ساڵی 2020 وە لە زیندانی ئەوینی تاران مانی لە خواردن گرتووە وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئێران کە ئامادە نین کەسانی ئۆپـۆزسیۆن لە زیندانەکاندا بهێننە دەرێ لەم کاتەی پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.
نەسرین ستودە پارێزەری ئێرانی زیندانیکراو، لە 11 ی مانگی هەشتی ساڵی 2020 وە لە زیندانی ئەوینی تاران مانی لە خواردن گرتووە وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئێران کە ئامادە نین کەسانی ئۆپـۆزسیۆن لە زیندانەکاندا بهێننە دەرێ لەم کاتەی پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە 21 ی مانگی هەشت، ڕۆژی ساڵانەی وەبیرهێنانەوە و ستایشکردنە بۆ قوربانیانی تیرۆرزمی، بۆ ڕێزگرتن و بۆ یادکردنەوەی ئەو جۆرە قوربانیانە، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای داسەپاندە سەر 14 ئێرانی پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ.

ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانی دەستنیشان دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00

لەوەتەی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لەساڵی 1979، ڕژێمی ئێرانی لە کوشتن و پیڵانەکانی تیرۆریستی و هەروەها پەلامارەکانی تیرۆریستی تێوەگلاوە لە زیاتر لە 40 وڵاتدا. هەروەک وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ گوتوویەتی " دڕندایەتی و بێ ڕەوشتی ڕژێمەکە هیچ سنوورێکی نێونەتەوەیی نازانێت".

لە 21 ی مانگی هەشت، ڕۆژی ساڵانەی وەبیرهێنانەوە و ستایشکردنە بۆ قوربانیانی تیرۆرزمی، بۆ ڕێزگرتن و بۆ یادکردنەوەی ئەو جۆرە قوربانیانە، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای داسەپاندە سەر 14 ئێرانی پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ، لە نێویاندا 13یان کاربەدەستانی ڕژێم بوون کەوا تێوەگلابوون بە کارێکی دڕندانە وهێرشێکی باش نەخشە بۆ دارێژراو لە سویسرا لە ساڵی 1990. ئەو 13 بکوژانە وا خۆیان پیشاندابوو وەک دیپلۆماتانی ئێرانی، کە بە فەرمان باڵاترین دەسەڵات لە حکومەتەکەیاندا بە ئەم کارە هەڵستابوون. هەروەک زۆر لە پیلانەکانی کەوا لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرین لە لایەن ڕژێمەکەوە، ئەم بەکرێگیراوانەی تیرۆرکاری دوای خەڵک کەوتبوون وکوشتویانن بۆ کپ کردنی دەنگی جودابیرانی ئێرانی.

هەرچۆنێکی بێت وەک وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکی دەستنیشانکردنەکاندا گوتی " هەرتەنیا لە دەرەوەی وڵات نییە کە ڕژێمی ئیرانیەکان تۆقاندن و توندووتیژی بەکار دەهێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتیانی ئێرانی" ویلایەتە یەکگرتووەکان هەروەهاش بە ئاشکرا سزای داسەپاندە سەر حوجەتولڵا خودائی سوری، بەڕێوەبەری زیندانی ئەڤینی بەدناوی ئێرانی کەوا بەندکراوانی سیاسی لەوێ بەرەوڕووی ئەشکەنجەدانی توندو و درێژخایەن دەبنەوە، وەک دەستدرێژی سەرنامووس، لێدان، کەمی بایەخپێدانی تەندروستی؛ هەروەها لەوێ کەسانی بیانی بەبارمتە دەگیرێن لە لایەن ڕژێمەکەوە لەپێناو وەدەستهێنانی دانواندن لەلایەن حکومەتەکانی وڵاتەکانیانەوە.

دەستنیشانکردنی ئەو 14 بەرپرسانەی ئێرانی بۆ تێوەگلانیان زۆر بە خەراپی لە پێشێڵیەکانی مافەکانی مرۆڤدا، مانای ئەوەیە کەوا خۆیان و ئەندامە نزیکەکانی خێزانەکانیان بەربەندکراون و ڕێگایان پێنادرێت بێنە ناو ئەمەریکاوە.

وەزیری دەرەوە پەمپێیۆ گوتی" ئەم کردارانە پەیامێکی پشتیوانی دەنێرێت بۆ زۆر لە قوربانییانی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرانسەر دونیادا کەوا ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ بتەوکردنی بەرپرسیارێتی بۆ ئەوانەی کەوا تیرۆر وتوندووتیژی بڵاودەکەنەوە. پەمپێیۆ گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامدەبێت لەسەر فشارکردن لەسەر ئێران بۆ ئەوەی بە کەرامەت و ڕێزەوە ڕەفتار لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی بکات".

ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڕوانێتە ئەو ڕۆژە یاخود چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە دەکات کە تێدا پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ بەرەوڕووی دادی ڕاستەقینە ببنەوە، هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازێت کەوا ئەم هەنگاوانە هەندێک ئاسوودەیی و دڵنییای بدەن بە خێزانەکان ودۆستانی ئەوانەی لەدەستدچوونە بەهۆی توندوتیژی وسەرکوتی ڕژێمی ئێرانی لە ناوخۆ ودەرەوەی وڵاتدا.

XS
SM
MD
LG