Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانی دەستنیشان دەکات


ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانی دەستنیشان دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00

لە 21 ی مانگی هەشت، ڕۆژی ساڵانەی وەبیرهێنانەوە و ستایشکردنە بۆ قوربانیانی تیرۆرزمی، بۆ ڕێزگرتن و بۆ یادکردنەوەی ئەو جۆرە قوربانیانە، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای داسەپاندە سەر 14 ئێرانی پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ

لەوەتەی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لەساڵی 1979، ڕژێمی ئێرانی لە کوشتن و پیڵانەکانی تیرۆریستی و هەروەها پەلامارەکانی تیرۆریستی تێوەگلاوە لە زیاتر لە 40 وڵاتدا. هەروەک وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ گوتوویەتی " دڕندایەتی و بێ ڕەوشتی ڕژێمەکە هیچ سنوورێکی نێونەتەوەیی نازانێت".
لە 21 ی مانگی هەشت، ڕۆژی ساڵانەی وەبیرهێنانەوە و ستایشکردنە بۆ قوربانیانی تیرۆرزمی، بۆ ڕێزگرتن و بۆ یادکردنەوەی ئەو جۆرە قوربانیانە، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای داسەپاندە سەر 14 ئێرانی پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ، لە نێویاندا 13یان کاربەدەستانی ڕژێم بوون کەوا تێوەگلابوون بە کارێکی دڕندانە وهێرشێکی باش نەخشە بۆ دارێژراو لە سویسرا لە ساڵی 1990. ئەو 13 بکوژانە وا خۆیان پیشاندابوو وەک دیپلۆماتانی ئێرانی، کە بە فەرمان باڵاترین دەسەڵات لە حکومەتەکەیاندا بە ئەم کارە هەڵستابوون. هەروەک زۆر لە پیلانەکانی کەوا لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرین لە لایەن ڕژێمەکەوە، ئەم بەکرێگیراوانەی تیرۆرکاری دووای خەڵک کەوتبوون وکوشتویانن بۆ کپ کردنی دەنگی جودابیرانی ئێرانی.
هەرچۆنێکی بێت وەک وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکی دەستنیشانکردنەکاندا گوتی " هەرتەنیا لە دەرەوەی وڵات نییە کە ڕژێمی ئیرانیەکان تۆقاندن وتوندووتیژی بەکار دەهێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتیانی ئێرانی" ویلایەتە یەکگرتووەکان هەروەهاش بە ئاشکرا سزای داسەپاندە سەر حوجەتولڵا خودائی سوری، بەڕێوەبەری زیندانی ئەڤینی بەدناوی ئێرانی کەوا بەندکراوانی سیاسی لەوێ بەرەوڕووی ئەشکەنجەدانی توندو ودرێژخایەن دەبنەوە، وەک دەستدرێژی سەرنامووس، لێدان، کەمی بایەخپێدانی تەندروستی؛ هەروەها لەوێ کەسانی بیانی بەبارمتە دەگیرێن لە لایەن ڕژێمەکەوە لەپێناو وەدەستهێنانی دانواندن لەلایەن حکومەتەکانی وڵاتەکانیانەوە.
دەستنیشانکردنی ئەو 14 بەرپرسانەی ئێرانی بۆ تێوەگلانیان زۆربەخەراپی لە پێشێڵیەکانی مافەکانی مرۆڤدا، مانای ئەوەیە کەوا خۆیان وئەندامە نزیکەکانی خێزانەکانیان بەربەندکراون وڕێگایان پێنادرێت بێنە ناو ئەمەریکاوە.
وەزیری دەرەوە پەمپێیۆ گوتی" ئەم کردارانە پەیامێکی پشتیوانی دەنێرێت بۆ زۆر لە قوربانییانی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرانسەر دونیادا کەوا ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ بتەوکردنی بەرپرسیارێتی بۆ ئەوانەی کەوا تیرۆر وتوندووتیژی بڵاودەکەنەوە. پەمپێیۆ گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامدەبێت لەسەر فشارکردن لەسەر ئێران بۆ ئەوەی بە کەرامەت و ڕێزەوە ڕەفتار لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی بکات".
ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڕوانێتە ئەو ڕۆژە یاخود چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە دەکات کە تێدا پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ بەرەوڕووی دادی ڕاستەقینە ببنەوە، هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازێت کەوا ئەم هەنگاوانە هەندێک ئاسوودەیی و دڵنییای بدەن بە خێزانەکان ودۆستانی ئەوانەی لەدەستدچوونە بەهۆی توندوتیژی وسەرکوتی ڕژێمی ئێرانی لە ناوخۆ ودەرەوەی وڵاتدا.

XS
SM
MD
LG