Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای زیاتر بەسەر ڕژێمی ئەسەد دەسەپـێنێت


ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای زیاتر بەسەر ڕژێمی ئەسەد دەسەپـێنێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:50 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکان هەر پابەندە بۆ بەرپرسیارکردنی ڕژێمی سوریای سەرۆک بەشار ئەلئەسەد بۆ زوڵم وزۆردارییەکانی لەژمارنایەن دژی گەلی سوریا، کە هەندێکییان دەگەنە ئاستی تاوانەکانی جەنگی وتاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی.

ویلایەتە یەکگرتووەکان هەر پابەندە بۆ بەرپرسیارکردنی ڕژێمی سوریای سەرۆک بەشار ئەلئەسەد بۆ زوڵم وزۆردارییەکانی لەژمارنایەن دژی گەلی سوریا، کە هەندێکییان دەگەنە ئاستی تاوانەکانی جەنگی وتاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی. هەر بۆیەشە لە 29ی مانگی حەوت وزارەتەکانی دەرەوە وخەزێنە 14 دەستنیشانکراوی نوێیان بڵاوکردەوە بەپێی قانوونی قەیسەر و دەسەڵاتەکانی تر بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل لە سوریادا.
بەشەکەی ئەم دووایەی دەستنیشانەکان بە ناوی سزاکانی حەما و مەعرەت ئەلنوعماننە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییەکانی دوو لە دەستدرێژییە هەرە دڕندانەکانی ڕژێمەکەی ئەسەدە. نۆ ساڵ لەمەوەبەر هێزاکانی ئەسەد ئابلۆقەیەکی دڕندانەیان خستەسەر شاری حەما وەک نیشانەیەکی ترسناک کە لە دوواییدا بووە مایەی کوشتنی بەدەیان خۆپیشاندەری ئاشتیخواز. ساڵێک لەمەوەبەر ڕژێمەکەی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی بۆردوومانی بازاڕێکی قەرەباڵغیان لە مەعرەت ئەلنوعمان کرد و لە ئاکامدا 42 کەسی بێگوناحی سورییان کوشت لە مانگی ڕەمەزان، کەمێک بەر لەوەی خێزانەکان دەست بە شکاندنی ڕۆژووەکەیان بکەن.
لەشکری ڕژێمەکەی ئەسەد سەدان هەزار خەڵکی سیڤیلیان کوشتووە، خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازیان گرتووە وئەشکەنجەیان داون، هەروەها خوێندنگا و نەخۆشخانە وبازاڕەکانیان وێرانکردووە بەبێ ئەوەی هیچ ڕێزێکییان بۆ ژیانی مرۆڤ هەبێت.
دەسەڵاتدارانی ئەمەریکایی، زوهێر تۆفیق ئەلئەسەد و یەکەم هێزی لەشکری عەرەبی سوری لەگەڵ کەرەم ئەسەدی کوڕی زوهێر تۆفیق ئەلئەسەدیان بە پێی فەرمانی سەرۆکایەتی 13894 دەستنیشانکرد. ویلایەتە یەکگرتووەکان هەروەهاش بە گوێرەی هەمان فەرمان حافز ئەلئەسەدی کوڕی بەشار ئەلئەسەدیان دستنیشانکردووە. ئەمەریکا لەسەر بەرپرسیارکردنی بەشار ئەلئەسەد و ڕژێمەکەی بەردەوامدەبێت سەبارەت بە دەستدرێژیەکانیان و هەروەها بە زندوویی هێشتنەوەی بیرەوەری قوربانییەکانیان.
کاتی ئەوەهاتووە کۆتایی بە شەڕە نەخوازراوە دڕندانەکەی ئەسەدبێت. چارەسەرێکی سیاسی بە پێی بڕیاری 2254 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا ڕێبازی باوەڕپێکراوە بۆ ئاشتی بۆ گەلی سوری. ئامانجی لە قانوونی قەیسەر و دەسەڵاتەکانی دیکەی سزاکانی ئەمەریکا دژی سوریا بۆ ئەوە نییە ئازار بە گەلی سوریایی بگەیەنێت و هەروەها یارمەتیە مرۆییەکان ناکەنە ئامانجی سزاکان یاخود نابنە کۆسپ لە بەردەم جموجۆڵەکانی دابینکردنی سەقامگیری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.
ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکانی بەردەوام دەبێت تەنانەت لەو ناوچانەش کە لە ژێرکۆنتڕۆڵی رژێمەکەی ئەسەددان. ئەمەریکا لەوەتەی دەستپێکردنی شەڕەکەوە زیاتر لە 11.3 ملیار دوڵاری لە یارمەتی مرۆییانە پێشکەش کردووە و لەسەر ئەو کارەشی بەردەوامدەبیت.
دەبێت بەرپرسیارێتی وداد ڕەوایی بۆ قوربانیانی حەما و مەعرەت ئەلنوعمان هەبێت، هەروەهاش بۆ تاوانەکانی دیکەی جەنگی ڕژێمەکەی ئەسەد و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتیش. ڕژێمەکەی ئەسەد و ئەوانەی کەوا پشتیوانی ئەو دەکەن بژارێکی سادەیان لە بەردەمدایە: هەنگاونان بێ گەڕانەوە بەرەو چارەسەرێکی درێژخایەنی سیاسی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکەی سوریا بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافەکان و حورمەتی گەلی سوریا بگرێت یانیش بەرەو ڕووی سزای نوێی کەمەرشکێن ببنەوە.

XS
SM
MD
LG