Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا کۆتوبەندی ڤیزا بەسەر ڕێبەری چیچانی دەسەپـێنێت


ئەمەریکا کۆتوبەندی ڤیزا بەسەر ڕێبەری چیچانی دەسەپـێنێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

"ئەمریکا زانیاری زۆر و بڕواپێکراوی هەیە کە قەدیرۆڤ بەرپرسیارە لەو ژمارە بێشومارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە مێژووییان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر، لەوانە ئەشکەنجەدان و کوشتنی نایاسایی."

"هیچ سەرکوتکارییەک لەوە گەورەتر نییە کە بە ناوی یاسا و دادوەرییەوە دەکرێت" مۆنتسکیۆ، فەیلەسوفی سیاسی مەزنی فەڕەنسایی وەها دەڵێت، وە هیچ پێناسەکردنێکیش لەمە باشتر نابێت بۆ ناودێرکردنی ڕژێمە سەرکوتکارەکەی ڕەمەزان قەدیرۆڤ، ڕێبەری سەرکوتکار لە کۆماری چیچانی ڕوسیا.
ئەمریکا کۆتوبەندی نوێی ڤیزای سەپاندۆتە سەر قەدیرۆڤ و خێزانەکەشی بەهۆی ئەو پێشێلکارییە زۆر و زەوەندانەی لە بواری مافەکانی مرۆڤدا کردونی بەرامبەر گەلی چیچان. وەک بەرەنجامێکیش قەدیرۆڤ و هاوسەرەکەی و هەردوو کچەکەی کە لە سەرو تەمەنی 18 ساڵیەوەن، هاتنە ناو ئەمریکایان لێ قەدەغە کراوە.
لە ڕاگەیاندنەکەیدا سەبارەت بە قەدیرۆڤ، مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردوە "ئەمریکا زانیاری زۆر و بڕواپێکراوی هەیە کە قەدیرۆڤ بەرپرسیارە لەو ژمارە بێشومارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە مێژووییان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر، لەوانە ئەشکەنجەدان و کوشتنی نایاسایی." ئەم پێشێلکاریانە دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ و ئەشکەنجەدانی (LGBTI) یش دەگرێتەوە، واتە هاوڕەگەزخوازان لە هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو و ئەو کەسانەی مەیلی سێکسیان هەیە لەگەڵ هەردوو ڕەگەزەکەدا و ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن و هەروەهاش نێرەموکەکان.
لە ساڵی 2018دا لێکۆڵینەوەی نێوەندی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا، ئاشکرای کرد؛ هەراسان کردن و سەرکوتکردن و گرتنی بە کۆمەڵ و دەستگیرکردنی نایاسایی و ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێنکردنی ناچاری و سزای نایاسایی مردن، لە ژینگەی دەربازبوون لە سزا بەڕێوەدەبرێن.
ڕەخنەگران لە قەدیرۆڤ، چەندان ساڵە باجێکی گەورە دەدەن، بەهۆی ئەوەی ڕاپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکان دەدەن لە چیچان.
لە ساڵی 2017دا ژمارەیەک هاوڵاتی چیچان لەوانەی پەیوەندییان لەگەڵ دامەزراوە ئاسایشییەکانی قەدیرۆڤدا هەبووە گوناهبار کران بە کوشتنی بۆریس نێمستۆڤ، ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڕوسیا.
لە ساڵی 2009دا ناتالیا ئیستمرۆڤا، کە لە ڕێکخراوی مێمۆریاڵ بۆ مافەکانی مرۆڤ بوو، لە ماڵەکەی خۆی لە چیچان ڕفێندرا و دواتر کوژرا. لەم چەند ساڵەی ڕابردووشدا ژمارەیەکی زۆری ئەوانەی ڕەخنەیان لە قەدیرۆڤ هەبووە و لە ئەوروپا دەژیان، کوشتویانن.
ئا لەم ماوەیەی ڕابردوودا،بەڕێز قەدیرۆڤ، وەک زۆرێک لە ڕێبەرە سەرکوتکارەکانی تر، پەتای کۆرۆنای وەک هۆکارێک بەکارهێناوە بۆ سەرکوتکردنی زیاتری گەلی چیچان. لە ڕاستیدا بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، قەدیرۆڤ، هەڕەشەی لەو ڕۆژنامەوانانە کردووە کە ڕاپۆرتیان داوە لەسەر هەوڵەکانی حکومەت بۆ ترساندنی خەڵک لەوەی پشکنینی تەندروستی بکەن تایبەت بە کۆڤید 19، وە ئەو ڕۆژنامەنوسانەشیان بە "دوژمنی وڵات" ناودێر کردووە.
ئەم ڕێوشوێنە زیاترانەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە گیراونەتەبەر، ناردنی پەیامێکە بۆ بەڕێز قەدیرۆڤ کە ئەم پێشێلکردنە زۆرانەی مافەکانی مرۆڤ بەرەنجامی خراپی دەبێت بۆ خۆیی و بۆ خێزانەکەیشی. ئەمریکا هەموو میکانیزمێک بەکاردەهێنێت بۆ بەرزڕاگرتن و سەپاندنی بەرپرسیارێتی لەسەر ئەوانەی دەستیان هەیە لە ڕەفتاری ئاوەها قێزەوندا.
ئەمریکا داوا لە حکومەتی ڕوسیا دەکات تا کۆتایی بهێنیت بە پارێزبەندی لەسەر پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ لە چیچان و هەروەها دڵنیاییش بدات کە هەموو کەسێک لە ڕوسیادا بە چیچانیشەوە دەتوانن ئازادییە بنچینەییەکانی خۆیان هەبێت بەبێ ترس لە سزادان.

XS
SM
MD
LG