Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا پـێشەوایی شەڕی جیهانی بۆ شکستدان بە کۆڤید- 19 دەکات


ئەمەریکا پـێشەوایی شەڕی جیهانی بۆ شکستدان بە کۆڤید- 19 دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:01 0:00

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی دەبێت جیهان هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کۆتایی هێنان بە پەتای کۆڤید-19 لە هەموو شوێنێک. گوتیشی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەبێت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پـێشەوایی ئەو کارە بکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی دەبێت جیهان هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کۆتایی هێنان بە پەتای کۆڤید-19 لە هەموو شوێنێک. گوتیشی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەبێت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پـێشەوایی ئەو کارە بکات.
بلینکن گوتیشی هیچ وڵاتێک لەسەر گۆی زەوی نییە کە بتوانێت ئەوەی ئێمە دەیکەین ئەنجامی بدات ، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینە پێشکەوتووەکان و پێکەوە گردکردنەوەی حکومەتان و کارداریەکان و هەروەها دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان لە پێناو رێکخستنی هەوڵی تەندروستی گشتی بەربڵاو و بەردەوام ئەوەی پێویستە بۆ بە تەواوی کۆتایی‌هێنان بە پەتاکە.
وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی بە یارمەتیدان لە کۆتایی هێنان بە یەکێک لە کوشندەترین پەتاکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ئێمە دەتوانین جارێکی دیکە پیشانی جیهانی بدەین کە ڕابەرایەتیکردن لەلایەن ئەمەریکا و لێهاتوویی ئەمەریکا دەتوانێت چی بە ئەنجام بگەیەنێت، گوتیشی ئەمەریکا لە ئێستادا هەندێک هەنگاوی گرنگی بۆ ئەو مەبەستە ناوە.
بلینکن گوتیشی " کۆنگرێسی ئەمەریکا بەم دوایانە بڕی پتر لە 11 ملیار دۆلاری دابینکرد بۆ وەڵامدانەوەی ئەمەریکای جیهانی بۆ کۆڤید-19، ئەوەی ئێمە بە چەند رێگەیەک بەکاری دێنین، لەوانە بۆ رزگارکردنی ژیان لە رێی پشتیوانیکردن لە ڕادەستگەیشتنی بەرین و یەکسان بە ڤاکسیندا هەروەها بە دابینکردنی کۆمەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریە لاوەکییەکانی کۆڤید ، وەک برسێتی و هەروەها بە یارمەتیدانی وڵاتان بۆ بەهێزکردنی ئامادەسازییان دژ بە پەتاکە."
وەک گەورەترین کۆمەکبەخش بۆ تەندروستی جیهانی ، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بڕی کۆمەکی 2 ملیار دۆلاری بەخشیوە بە پرۆگرامی کۆڤاکس ، ئەو پرۆگرامەی کە ڤاکسینە سەلامەت و کاریگەرەکانی کۆڤید-19 دابیندەکات بۆ وڵاتانی کەم دەرامەت و مامناوەند دەرامەت. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پەیمانی دابینکردنی 2 ملیاری دۆلاری دیکەی داوە لەو دەمەی وڵاتانی دیکە پەیمانەکانی داویانە بەجێیان دەگەیەنن.
ئەمەریکا ڤاکسینی داوەتە مەکسیک و کەنەدای نزکترین وڵاتانی هاوسێی ، هەروەها ئەمەریکا کار لەگەڵ هاوبەشانی جیهانی دەکات بۆ دروسکردن و دابینکردنی ڤاکسین بۆ دڵنیابوون لەوەی ڤاکسین بە هێندی پێویست بۆ هەموو کەسێک و لە هەموو شوێنێک لەبەردەستدا بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن رایگەیاندن لە کۆتاییدا ویلایەتە یەکگرەتوەکانی ئەمەریکا ئەوەی پێویستە لە پێناو ئامادەسازی بۆ چارەسەرکردنی پەتاکان لە داهاتوودا ئەنجامی دەدات. بلینکن گوتی ئەو کارەش پێویستی بە وڵاتان هەیە کە پابەندی شەفافییەت و ئاڵۆگۆڕپێکردنی زانیارییەکان ببن هەروەها ڕادەستگەیشتن بە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی لە کاتی پێویستدا.
بلینکن گوتیشی ئێمە پێویستمان بە سیاسەتێکی دابینکردنی دارایی بەردەوام هەیە هەروەها بە زیادکردنی تواناکان و لێپێچینەوە بۆ ئەوەی هەموو وڵاتان بتوانن بە خێرایی کاربکەن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ئایندەدا ، ناوبراو گوتیشی ئێمە بەردەوام دەبین لە جەختکردن بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل لە سەرچاوەکانی سەرهەڵدانی ئەم پەتایە بۆ ئەوەی پەند لەوەی ڕوووی دا وەربگرین ئەمەش لە پێناو ئەوەی دووبارە ڕوو نەداتەوە .
بۆ یاریدەدان لە پێناو بە ئەنجام گەیاندنی سەرجەم ئەو ئامانجانە ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن "گەیڵ سمیث' ی بۆ وەڵامدانەوە دژ بە کۆڤید-19 و ئاسایشی تەندروستی دەستنیشانکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن رایگەیاند " ئەمە ساتە وەختێکی گرنگە ، کاتێکە تێدا ئێمە ژیرانە بیربکەینەوە و بوێرانە کار بکەین، گوتیشی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ئاستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانەدایە.
XS
SM
MD
LG