Accessibility links

Breaking News

کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و عێراق


کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و عێراق
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:54 0:00
وەزیری بەرگری بە وەکالەت کریستەفەر میللەر لە 17ی مانگی یازدە ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان نیازی هەیە هێزەکانی لە هەردوو ئەفغانستان و عێراق کەم بکاتەوە. لە 15ی مانگی یەکی ساڵی 2021 دا تەنیا 2500 سەربازی ئەمەریکایی لە هەریەک لە وڵاتانەدا دەمێنەوە.
"ئەمە ڕێکدەکەوێت یاخۆد دەگونجێت لەگەڵ پلانە دیارکراوەکانمان و ئامانجە ئیستراتیجییەکانماندا، کە گەلی ئەمەریکا پشتیوانییان لێدەکەن و مانای گۆڕانکاری نییە لە سیاسەت یاخود ئامانجەکانی ئەمەریکا،" ئەمە بەپێی ڕاگایاندنی وەزیری بەرگری بە وەکالەت میللەر. ئەو گوتیشی "ئێمە قەرزاری ئەو ساتەی زۆر لە نیشتیمان پەروەرانین کەوا ئەوپەڕی قوربانییان داوە وهەروەها بۆ هاوڕێکانیان کە درێژە بە میراتەکانیان دەدەن."
"پێکەوە ماتەمین وپرسەمان گێراوە بۆ لەدەستدانی زیاتر لە 6900 سەربازی ئەمەریکایی کەوا ژیانی خۆیان لە ئەفغانستان و عێراقدا بەختکرد. هەروەها هەرگیز ئەوە لە بیرناکەین کە زیاتر لە 52 هەزاری دیکە برینی شەڕیان پێوەیە، هەروەها هەموو ئەوانەی هێشتا هەڵگری زامەکانیانن، ئەو زامانەی جەستەیی و دەروونین. "
سەرۆکی ئەفغانی ئەشرەف غەنی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری میللەردا سوپاسگوزاری خۆی دەربری بۆ هەموو ئەو سەربازە ئەمەریکاییانەی کەوا لە ئەفغانستان بۆ ئاشتی جەنگاون. ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی دانوساندنەکانی ئاشتی ئەفغانستان لە نێوان کۆمارە ئیسلامییەکە و تالیباندا، کەوا باشترین دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بە ڕێگای دانوساندن بۆ کۆتایی هێنان بە شەرەکە.
بریکاری وەزیری بەرگری کریستەفەر میللەر گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام ئامادەیە بۆ پاراستنی ئەمەریکاییەکان و بۆ پشتیوانیکردنی دۆستەکانی ئەمەریکا.
"هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا هەر پابەند دەمینێنەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی گەلی ئەمەریکا وپشتیوانیکردنی هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان، ئەوانەی هاوبیرمانن لە سەرانسەری دونیادا. ئەگەر هێزە تیرۆر و ناسەقامگیری و جوودایی و ڕق و کینە بە ئەنقەست دەستبکەن بە ئاڵۆزکردنی کۆششەکانمان ئەوا ئێمە ئامادەین بۆ داساپاندنی هێزی پێویست بۆ لەناوبردنیان. "
وەزیری بەرگری بە وەکالەت میللەر ڕایگایاند" بە هێنانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ وڵات، ئەوا ئێمە کۆتایی بە ئەم جەنگی وچانە دەهێنین. گوتی "ئێمە منداڵانمان دەپارێزین لەو بارە قورسە و زیانەکانی جەنگی بەردەوام. هەروەها ڕێز لە قوربانییەکان دەگرین کە پێشکەشکراون لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانستان و عێراق و لە سەرانسەری دونیادا، هەروەها ئاهەنگ دەگێڕین بۆ هەموو ئەوانەی یارمەتی ئێمەیان دا بۆ زامنکردنی ئازادی بەسەر سەرکوتکردندا. "
XS
SM
MD
LG