Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا پشتیوانی لە گەشەکردنی بەردەوام دەکات


ئەمەریکا پشتیوانی لە گەشەکردنی بەردەوام دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:09 0:00

ئێمە نەک تەنها شەڕ لە دژی نەخۆشییەک دەکەین بەڵکو ئێمە تێدەکۆشین بۆ مسۆگەرکردنی دەیان ساڵ لە پێشکەوتنی گەشکردن کاتێک پەتاکە خاودەبێتەوە.

سمانثا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەکردنی نێودەوڵەتی لە ئاماژەکانی ئەم دواییەی بۆ کۆڕبەندێکی ئاست بەرز لەسەر گەشەپێدانی درێژدەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ؛ ئەمەریکا بە توندی پشتیوانی دەکات لە کارنامەی ساڵی 2030 ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەکردنی بەردەوام . هاوکات سمانثا پاوەر جەختیکرد کە ساڵی 2021 سێ ئاستەنگی قوڵی خستە ڕوو لەبەردەم بە ئەنجامگەیاندنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام . ئەوانیش بریتن لە کاریگەریـیەکانی پەتای کۆڤید -19 و هەڵکشانی ستەمکاری کە بەشێکی بەهۆی گەندەڵیەوەیە و هەروەها قەیرانی کەشوهەوا.
لە وەڵامدانەوەی بەرامبەر کۆڤید-19 سەرۆک جۆو بایدن ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیو ملیار ڤاکسینی فایزەر دابیندەکات بۆ دابەشکردنی لەلایەن کۆڤاکسەوە بەسەر 92 وڵاتدا ئەوانەی ئابوری و داهاتیان نزم و نزمترە و هەروەها بۆ یەکێتی ئەفریکاش. ئەم بڕە ڤاکسینانە جگە لەو 80 ملیۆن دۆسەیە کە پێشتر بەڵیندابوو هەروەها سەرباری ئەو 2 ملیار دۆلارەیە کە ئەمەریکا بە کۆڤاکسی بەخشی ئەوەی هەوڵێکی فرەلایەنی کوتانە دژ بە کۆڤید .
بەڕێوەبەر سمانثا پاوەر جەختیکرد لەوەی کە ڕەوشی کۆڤید پێویستی بە کارکردنی بە پەلە هەیە و گوتی " ئێمە نەک تەنها شەڕ لە دژی نەخۆشییەک دەکەین بەڵکو ئێمە تێدەکۆشین بۆ مسۆگەرکردنی دەیان ساڵ لە پێشکەوتنی گەشکردن کاتێک پەتاکە خاودەبێتەوە."
سمانپا پاوەر گوتی " کۆڤید-19 ئاستی هەژارانی گەورەکردوە و 124 ملیۆن کەسی دیکەی بەرەو هەژاری و برسێتی برد و دەبێتە مایەی یەکەم زیادبوونی جیهانی کە ڕووبەڕوی ئەوپەڕی هەژاری لە ماوەی نزیکەی 30 ساڵدا دەبنەوە. گوتیشی کۆڤید -19 پتر لە ملیارێک منداڵ لە خۆێندن دادەبڕێنێت کە بە ملیۆنانیان بە تایبەت کچانن و زۆرێکیان هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ خوێندن."
سەرباری ئەوەش پەتاکە بیانوی داوەتە رژێمەکان هەتا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دوابخەن و گردبوونەوەی ئازادانە سنوردار بکەن و هەروەها رۆژنامەگەری دەمکوت بکەن.
سمانثا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گوتی" دەبێت ئێمە بە ئاگابین سەبارەت بە سەرکوتکردن ئەوەی لە ئێستادا روودەدات لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین کە دیموکراسی و ڕێزگرتنی حکومەتێک لە مافەکانی مرۆڤ گرنگە بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی ڕاستەقینە . گوتیشی ئەو وڵاتانەی دامەزراوەکانیان ناکاران و گەندەڵی تیایاندا بەربڵاوە و هەروەها حوکمی یاسا لاوازە ، بە ڕێژەی 30 بۆ 40 لەبەر مەترسی زیاتری جەنگی ناوخۆدان ، هەروەها لەبەر مەترسی زیاتری ئەوپەڕی توندوتیژی تاوانکاریدان."
تاوانکارێکی دیکە گەندەڵییە ، گەندەڵی گەشەی ئابوری سنوورداردەکات و وەبەرهێنان دەتاسێنێت و هەروها سەرچاوە تایبەکانی گشتی دەدزێت و پشتیوانی لە ستەمکاران دەکات و هەروەها لە پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤیش.
سەبارەت بە قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا ، ویلایەتە یەکگرتووەکان وا پێشەنگی ئەم خەباتە دەکات بە وابەستەیی خۆی بە کەمکردنەوەی تەوای دەرهاوێژە گازیەکانی بە ڕێژەی لەسەدا 50 بۆ 52 لە ئاستەکانی ساڵی 2005 ، هەتا ساڵی 2030 .
سمانثا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گوتی " ئاستەنگەکانی گەشەکردنمان ، ئاستەنگی هاوبەشن و پێکەوە دەبێت ئەو بەڵینە بوێرانەیە بەرجەستە بکەین لە کۆدەنگیەکی مێژوویدا لە کارنامەی ساڵی 2030 لەمەڕ گەشەکردنی بەردەوام لە پێناو ژیانی باشتر لە هەموو شوێنیک و بۆ هەموو خەڵکان.
XS
SM
MD
LG