Accessibility links

Breaking News

قوربانیانی ڕژێمی ئێران


قوربانیانی ڕژێمی ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:15 0:00

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپـێـیۆ داوای لە ئێران کرد وڵاتیانی ئەمەریکایی موراد تەهباز و سیامەک و باقر نەمازی کە بە ناڕەوا بەندکراون، ئازادیان بکات. هەروەها، وەڵامدەری چارەنووسی کارمەندی ئێف بی ئای ڕابەرت لەڤنسن بێت کە 13 ساڵ لە مەوپێش ڕفێندرا.

لە چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران (4 مانگی یازدە) وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپـێـیۆ ئاماژەی پێدا کە حکومەتی ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی مەبەستی بەدکارانەی خۆی درێژە بە بارمتەگرتن دەدات. ئەو داوای لە ئێران کرد کە وڵاتیانی ئەمەریکایی موراد تەهباز و سیامەک و باقر نەمازی کە بە ناڕەوا بەندکراون، ئازادیان بکات. هەروەها، وەڵامدەری چارەنووسی کارمەندی ئێف بی ئای ڕابەرت لەڤنسن بێت کە 13 ساڵ لە مەوپێش ڕفێندرا.
بەڵام وەزیری دەرەوە پەمپـێـیۆ رایگەیاند، "ئەو کەسانە تەنها قوربانییەکانی دەستی ستەمگەری رژیمی ئێران نین، بەڵکو درێژخایەنترین قوربانیەکانی ئازار چێشتووی دەستی رژێم خەڵکی ئێرانن و شایەنی لەوە باشترن."
راپۆرتی ئەم دواییانەی جاوید رەحمان، ڕاپۆرتنووسی تایبەتی یو- ئێن سەبارەت بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا پشتیوانی لە هەڵسەنگاندنی وەزیری دەرەوە پەمپـێـیۆ دەکات. بەڕێز رەحمان لە لێدوانەکانی بۆ سێهەم کومیتە سەبارەت بە راپۆرتەکەی گوتی، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران "وەک پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ و پشتگوێخستنی سزادان پێناسە دەکرێت." بەڕێز رەحمان لە دەمێکدا ئاماژەی بە وەڵامی سەرکوتکارانەی رژێم بەرامبەر بە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی دژی حکومەت کرد کە سەدان کەس تیایدا کوژران گوتی، ئێران دەبێت "لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ، بێلایەن و شەفاف سەبارەت بە سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندانەکانی مانگی یازدەی ساڵی 2019 و مانگی یەکی 2020 ی زایینی ئەنجام بدات و پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ بخاتە بەردەم داد.
بەڵام کردارەکانی ئەو حکومەتە نیشان دەدەن کە شەفافیەت و داد هەر بەلایانەوە گرنگ نییە.
رەحمان دەڵێت "بەکارهێنانی ئەشکەنجە و سزادانی توند بۆ سەر ئەوانەی خۆپێشاندانیان کرد؛ تەنگ پێهەڵچنین بە قوربانییەکان کە داوای دادوەری دەکەن و دەڵێن سزادان بۆ ئەوانەی بەرپرسیارن لە گۆڕێدا نییە. "
راپۆرتنووسی تایبەتی یو- ئین رەحمان هەروەها ئاماژەی بە سزاکانی مەرگ بۆ سەر خۆپیشاندەران کرد پاش دانپیانانی بە زۆرەملێ و هەروەها دۆخی بەندیخانەی بۆ بەندکراوانی سیاسی، لەنێویاندا پارێزەران، رۆژنامەنووسان، ژینگەپارێزان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ "بە جێگای نیگەرانی" زانی.
رەحمان دەشڵێت "خەریکە شێوازێکی ڕوون دێتە ئاراوە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی گشتی سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی لە ئێراندا کپ بکرێن. "
هەر وەک وەزیری دەرەوە پۆمپەیۆ بە ڕێبەرانی ئێرانی گوت، " خۆشگوزەرانی راستەقینە تەنها ئەو کاتە ڕوو لە ئێران دەکات کە ئێوە دەستهەڵبگرن لە تۆقاندنی خەڵکی خۆتان و بەندکردنیان. ڕێزی بنچینەیی لە خەڵکی خۆتان بگرن کە شایانی هەر مرۆڤێکە."


XS
SM
MD
LG