Accessibility links

Breaking News

دەستبەسەرکردنی ناڕەواییانەی ئەمەریکاییەکان لە ئێران


دەستبەسەرکردنی ناڕەواییانەی ئەمەریکاییەکان لە ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00
ئێران یەکێکە لە وڵاتانەی کە بە شێوەیەکی کارەساتاوی دەستبەسەرکردنی کەسانی بیانی و ئەوانەی خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن بۆ گوشاری سیاسی بەکاردێنێت . پێکەوە لەگەڵ کەسانی دیکەی بیانی، چەند هاوڵاتیەکی ئەمەریکایی لە ئێستادا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و ناڕەوایانە لە ئێران دەستگیرکراون.
یەکێک لەوانە " باقر نەمازی " بەرپرسێکی پێشووی رێکخراوی یونسێفە . حکومەتی ئێرانی ساڵی رابردوو باقر نەمازی نەخۆشی تەمەن 84 ساڵانی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی بەهۆی چەندان کێشەی سەختی تەندروستیەوە لە بەندیخانە ئازادکرد ، بەڵام چوونە دەرەوەی لە ئێران لێقەدەغە کراوە.
باقر نەمازی پێنج ساڵ لەمەو بەر دەستگیرکرا دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئێران بۆ ئەوەی سەردانی " سیاماک "ی کۆڕە بازرگانەکەی بکات ، ئەوەی بە بێپاساو لەساڵی 2015 دا لە ئێران دەستگیرکرا و زیندانیکرا. باوک و کوڕ بە تۆمەتی هەڵبەستراو بە هاوکاریکردنی وڵاتێکی دوژمن تۆمەتبارکران .
لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی باقڕ نەمازی ، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمەتە گیراوان " رۆجەر کارستنس " لە توێتێکدا نوسیبوو " ئەمرۆ رۆژێکی دیکەی پەژارەیە و دەڵێت ئەم باوک وکۆڕە ئازاد بکەن لەو دەمەی دابڕاندنی ئەم خانەوادە ئەمەریکاییە لە یەکتری بەردەوامە . رۆجەر کارستنس دەڵێت وا بۆ پێنج ساڵە ئێران باقر نەمازی هاوڵاتی ئەمەریکایی زیندانیکردوە هاوکات سیاماکی کوڕی بە ناڕەوایانە لە بەندیخانەی ئێڤین زیندانیکراوە و رۆجەر کارستنس دەشڵێت دەبێت ئێران رێگەیان پێبدات بەیەکتر شاد ببنەوە و پێکەوە بە ئازادی بژین .
لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ، جەیک سەلەڤن راوێژکاری نیشتمانی ئەمەریکا دەسبەسەرکردنی ناڕەوایانەی هاوڵاتیانی ئەمەریکایی لە ئێران بە مایەی" ئەوپەڕی توڕەیی ناوبرد گوتیشی بەڕێوەبەرایەتی بایدن - ‌هێرس لەسەر ئەم مەسەلەیە دەستیان بە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێرانیەکاندا کردووە و پەیامێکی بەهێزیان ئاڕاستەدەکەن ." راوێژکاری نیشتمانی ئەمەریکا سەڵەڤن گوتی " ئێمە پێشنیارێکی درێژخایان پەسەند ناکەین هاوکاتی ئەوەی ئێرانیەکان لە زیندانیکردنی ئەمەریکاییەکان بە شێوەیەکی ناڕەوایانە و نایاساییانە بەردەوامن .
سەڵەڤن گوتیشی " گێڕانەوەی ئەو ئەمەریکاییانە بە سەلامەتی بۆ وڵات دەبێتە سەرتۆپی بایەخی گرنگی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە.
ئێران تەنها وڵات نیە کە بە ناڕەوایانە کەسانی بیانی بۆ بەرژەوەندی سیاسی دەستگیر بکات و ئەمەریکاییەکانیش تەنها قوربانی نین . بەمدوایانە نزیکەی 58 وڵات لە نێویاندا وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا جاڕنامەیەکیان بە رابەرایەتی کەنەدا پەسەندکرد و تێدا دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی لە پەیوەندیەکانی نێوان دەوڵەتان سەرکۆنە دەکات .

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا " ئانتنی بڵینکن " ئاماژەی بەوەکرد کە پەیڕەویکردنی دەسگیرکردنی هەڕەمەکی لە ئێستادا بە گوێرەی پەیمانامەکانی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ قەدەغەکراوە . گوتی " بەڵام هەندێ وڵات هێشتا ئەو کارە هەر دەکەن و ئێمە وەک کۆمەڵگەی جیهانی دەبێت لە دژی راوەستین " بڵینکن گوتیشی کاتی ئەوەیە کە پەیامێکی روون ئاڕاستەی هەموو حوکمەتان بکەین و بڵێن دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیانە ی کەسانی بیانی و هەوڵدان بۆ بەکارهێنانیان وەک گوشار ، ئەمە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە مایەی قبوڵکردن نییە.
XS
SM
MD
LG