Accessibility links

Breaking News

بەهێزکردنی ئاسایشی تەندروستی لە ئاسیا


بەهێزکردنی ئاسایشی تەندروستی لە ئاسیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:55 0:00

لەو کاتەوەی ئاسیا بەربەرەکانی پەتای کۆڤید 19 دەکات، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ گەشەکردنی نێونەتەوەیی بەردەوامە لە دابینکردنی پـێدوایستی تەندورستی بنەڕەتی و جۆری دیکەی یارمەتی لە هەرێمەکەدا، بە خۆتێوەردانەکانیش بۆ یارمەتیدان لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڤید 19 لەناوخودی هەرێمەکەدا

لەو کاتەوەی ئاسیا بەربەرەکانی پەتای کۆڤید 19 دەکات، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ گەشەکردنی نێونەتەوەیی بەردەوامە لە دابینکردنی پـێدوایستی تەندورستی بنەڕەتی و جۆری دیکەی یارمەتی لە هەرێمەکەدا، بە خۆتێوەردانەکانیش بۆ یارمەتیدان لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڤید 19 لەناوخودی هەرێمەکەدا.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ گەشەکردنی نێونەتەوەیی لە ئاسیا گلۆریا ئیستیل گوتی بە درێژایی نیوسەدەی ڕابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەورەترین بەخشێنەربووە لە بواری ئاسایشی تەندورستی جیهانیدا. گوتی بنەمامان سازکردووە کەوا سستەمی تەندورستی جیهانی لەسەری بنیادنراوە، لە سەدەی 21 دا زیاتر لە 140 ملیارمان لە یارمەتی تەندورستی جیهانیدا پێشکەش کردووە.
جیهانی ئەمڕۆیی پڕ لە پێکەوە پەیوەندیکردنی روو لەهەڵکشاو وجوڵە، خێرایی دەدات بە مەترسی جیهانی بۆ سەر تەندروستیمان. نەخۆشییەکی درمی وەک کۆڤید 19 دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە 36 کاتژمێردا لە گوندێکی دوورەپەرێزەوە بۆ شارە مەزنەکان لە سەر هەموو کیشوەرەکان بگوێزرێتەوە. تەنگەتاویەکانی تەندروستی گشتی دەتوانن کارتێکردنێکی وێرانکاریان هەبێت لەسەر ئابووری خۆجێی، هەرێمی وجیهانیدا. دەبنە مایەی ڕاگرتنی بازارەکان، زیان دەگەیینە پێکهاتە سیاسیەکان، هەڕەشە لە پرۆسەکانی بازرگانی دەکەن وهەروەها تەندورستی کرێکاران دەخەنە مەترسییەوە، هەر بۆیەشە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرمایەگوزاری لە ئاسایشی تەندروستی جیهانیدادەکات.
لەسەرەتای بەرپابوونی پەتاکەوە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ گەشەکردنی نێونەتەوەیی ووزارەتی دەرەوە زیاتر لە ملیارێک دۆلاریان لەسەر ئاستی جیهاندا پێشکەش کردووە. هەر بەتەنیا لە ئاسیادا، گەیشتە 182 ملیۆن دۆلار بۆ نزیکەی 30 وڵات لە هەرێمەکەدا.
سەرمایەگوزاری درێژخایەن لە بواری دەزگاکانی بایەخدانی تەندروستی ئەو وڵاتانە ڕێگای داوە بۆ چارەسەریەکی بەپەلەی بۆ کۆڤید 19.
ئێمە بەشێوەیەکی گشتی سەرمایەگوزاریمان کردووە لە بواری خۆپاراستن وچارەسەرکردنی نەخۆشی درمی، وسەرمایەگوزاری بۆ باشکردنی دایکایەتی وتەندروستی منداڵ. هەروەها بێگومان بەکارهێنانی سەرمایەگوزاری لە تەندروستی ئاسایشی جیهاندا. یارمەتی بۆ چارەسەری کۆڤید 19 لەسەر یارمرتی چاندان ساڵانی ئەمەریکا بەندبووە کەوا پێشکەشی بە تەواوی جیهان کردووە بۆ بەربەرەکانی نەخۆشییە دەمییەکان.
یاریدەدەری بەڕێوەبەر ئیستیل گوتی بۆ نموونە لەئەندەنوسیا تەنیا لە چەند هەفتەیەکی کەمدا ئێمە توانیمان خەڵک ڕێکبخەین و ڕاهێنانی دەرمانخانەییان پێبکەین. بڕیارە زیاتر لە 70 هەزاریان بتوانن راوێژ بە نەخۆش بدەن وڕەوانەی نەخۆشخانەیان بکەن لەکاتی پێویستدا.
هەمان شت لە هندوستان ڕوویدا ئێمە لەوێ سەکۆی خۆمان تایبەت بە تەندروستی دایکایەتی ومنداڵمان بەکارهێنا بۆ ڕاوێژکردنی دایکان سەبارەت بەڕێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19 لە نێومنداڵەکانیاندا هەروەها پاشان ئاڵوگۆرکردنی پەیڕەوی تەندروستی باش لەبواری تەندروستی دایکایەتی ومنداڵدا.
ئیستیل گوتیشی ئێمە بە شێوەیەکی مەزن سەرمایەگوزاری دەکەین لە تەندروستی وپەروەردەدا. ئەمە ڕێگا بە ژمارەیەکی زۆری خەڵک دەدات کە بەشداری بکەن لە پرۆسەی گەشەکردننەکەدا وگوتی کاتێک کە سستەمی تەندروستی پارێزراو نەبێت ئەوا کاردەکەنە سەر هەموو شتێکی دیکە، نەک تەنیا بۆ سەر توانای مرۆڤ بۆ بەشداریکردن بەڵکو بۆ سەر گەشەکردنی ئابووری لەپرۆسەکەدا. جا ئەوە ئیستراتیجی ئێمەیە لە هەرێمەکەدا.
XS
SM
MD
LG