Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا قایلبووە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات


ئەمەریکا قایلبووە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:39 0:00
لە وتەیەکی سەرۆک جۆ بایدن لەم دواییەدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ کە لە ڕێ ئۆن لاینەوە بەڕێوەچوو، گوتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ناوکی بەردەوام پێویستی بە دیپلۆماسی و هاوکارییەکی ورد هەیە لەپێناو ئەوەی مەترسی لێکتێنەگەیشتنی ستراتیژی یان هەڵەکان کەمبکرێنەوە.
سەرۆک بایدن گوتی هەر بۆیە گوتومانە ئێمە ئامادەبووین بۆ ئەوەی جارێکی تر دانوستان لەگەڵ کۆمەڵەی P5+1 لەسەر بەرنامە ناوکیەکەی ئێران بکەین هەروەها دەبێت چالاکییە ناسەقامگیرەکانی ئێران لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستنیشان بکەین، و ئێمە بە شێوەی هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ هاوکارە ئەوروپییەکان و هاوکارانی ترماندا کار دەکەین لەم دەمەی بەرەوپێش دەچین.
ئەم تێبینیانەی سەرۆک بایدن ، ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە ئەمەریکا لەگەڵ ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ئامانجی هاوبەشی خۆیان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ گۆی ڕایەڵی تەواوی بە پابەندبونەکانی بە ڕێکەوتننامەی ناوکی ساڵی 2015ی ئێرانەوە.
هەر چوار زلهێزەکە تێبینیانداوە کە سەرۆک بایدن گوتبوی ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی تەواوی ، ئەوا ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکاش هەمان کار دەکات " و ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەو ئاراستەیەدا ئەنجامبدات " .
جێی باسە ئەمەریکا لە ساڵی 2018دا بەشداربوونی لە سەودای ناوکی ئێران ڕاگرت، سزا ئابورییەکانی ئەمریکای سەرلەنۆی سەپاندەوە کە بەگۆیرەی ئەو سەودایە لادرابوون، سزای نوی بەسەر ئێراندا سەپاند .هەروەها بەربەستی بەسەر گەشتی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان دانا و هەنگاوی نا بۆ دەستپێشخەری "بەربەستەکان" یان دووبارە دانانەوەی سزا فرە لایەنییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا. لەم چەند مانگانەی دواییشدا ئێران ژمارەیەک هەنگاوی لە بەزاندنی پابەندبوونی بە سەوداکە ناوە، لەوانە بە ئاشکرایی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ نزیکەی لە سەدا 20، زۆر زیاترێک لەوەی کە پابەند بوو بە ئەنجامدانی بەگۆیرەی سەوداکە، هەروەها بەرهەمهێنانی کانزای یۆرانیۆم، کە پرۆسەیەکە لە بەرنامەی چەکی ناوکیدایە.
ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بۆ لابردنی ئاستەنگی ناپێویست لەبەردەم دیپلۆماسیەت، لە 18ی مانگی 2 دا سنووردارکردنی گەشتی بەرێوبەرایەتی پێشووی بۆ سەر نوێنەرانی ئێران هەڵوەشاندەوە . ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند، کە هەڵویستی پێشووی گۆریوە لەمەڕ سەپاندنی سزا کانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئێران .
یەکێتی ئەوروپا ئێستا کاردەکات بۆ دانانی وادەیەک بۆ گفتوگۆی نافەرمی کە ئێران و وڵاتانی P5+1 لەخۆ بگرێت واتە ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، چین و ڕوسیا، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەودای ناوکی لەگەڵ ئێراندا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا جەیک سولیڤان جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک بایدن سوورە لەسەر ئەوەی ڕێگە لە ئێران بگرێت لەبەدەستهێنانی چەکی ناوکی ، هەروەها سەرۆکئامادەیە دانوستان بکات چونکە " پێی وایە دیپلۆماسیەتی سەرسەخت و ڕوون باشترین ڕێگایە تا ئەو کارە بکریت. "
XS
SM
MD
LG