Accessibility links

Breaking News

14 ساڵە لەو کاتەوەی ئێران ڕۆبێرت لەڤنسنی ڕفاندووە


14 ساڵە لەو کاتەوەی ئێران ڕۆبێرت لەڤنسنی ڕفاندووە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:21 0:00

ئەم مانگە ڕێکەوتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 14 ساڵ بەسەر بێسەروشوێنبوونی ڕۆبێرت لەڤنسنی هاوسەر و باوک و باپیری خۆشەویست و کارمەندی پێشووی FBI واتا بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی

ئەم مانگە ڕێکەوتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 14 ساڵ بەسەر بێسەروشوێنبوونی ڕۆبێرت لەڤنسنی هاوسەر و باوک و باپیری خۆشەویست و کارمەندی پێشووی FBI واتا بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی. لە مانگی دوانزدە ویلایەتە یەکگرتووەکان سزای داسەپاندە سەر دوو کاربەدەستی پلە باڵای وەزارەتی زانیاری و ئیتلاعاتی ئێرانی، وەها باوەڕدەکرێت بەشداربووبن لە ڕفاندنی باب لەڤنسن و هەروەها شیانی گیان لەدەستدانی. وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن گوتی هەر چۆنێک بێت ئەم مەسەلەیە دانەخراوە.
وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەدا بەم دووایانە قسەی لەگەڵ خێزانەکەی لەڤنسن کردووە. لە کاتی ڕفاندنەکەیەوە لە ساڵی 2007دا بەڕێز لڤینسن ئاهەنگەکانی دەرچوون لە خوێندنگا و شووکردن و لەدایکبوونی هەموو نەوەکانی بێجگە لە یەکێکییان نەبێت لەدەست چووە. خێزانەکەی بەڕێز لڤینسن بەردەوامە لە گەڕان بە دوای وەدەستهێنانی وەڵامەکانی کە چی بەسەرهاتووە پاش ئەوەی 14 ساڵ لەمەوبەر چووەتە دووڕگەی کیش لە ئێران.
هاوڵاتیانی دیکەی ئەمەریکایی ئێستا لە ئێران گیریان خواردووە. یەک لەوانە باقر نمازییە. حکومەتی ئێران ساڵی 2018 ئەو ئەمەریکایە کە نەخۆشە و تەمەنی 84 ساڵە لە زیندان ئازادکرد، لەبەر ئەوەی گیروگرفتی زۆر توندی تەندروستی هەبوو بەڵام ڕێگای پێنەداوە لە وڵاتەکە دەربچێت، تەنانەت لەگەڵ ئەوەشی ئەو ماوەیەی کە مابووی لە زیندان لە ساڵی ڕابردوو کەمی کردەوە.
باقر نەمازی پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکرا پاش ئەوەی چووە ئێران بۆ سەردانیکردنی کوڕەکەی سیامەک، کە کاردارێکە کەوا بە ناڕەوا لە ساڵی 2015 لە ئێران گیراوە. هەردوو باوک و کوڕ بە نادوروست تومەتبارکراون سەبارەت بە هاوکاریکردن لەگەڵ هێزێکی دووژمندا.
لە ساڵیادی ئەم دواییەی دەستگیرکردنی باقر نەمازیدا، ڕاسپێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بەبارمتەگرتن ڕاجەر کارستینز لە تویتێکدا دەڵێت " ئەمڕۆ ڕۆژێکی دیکەی غەمناکە بۆ نەمازی (FreetheNamazis@) لەو دەمەی لە یەکدابڕانی ئەو خێزانە ئەمەریکایە بەردەوامە. بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئێران باقر نەمازی هاوڵاتی ئەمەریکایی گرتووە لە کاتێکدا کوڕە ئەمەریکاییەکەی سیامەک بە ناڕەوا لە زیندانی ئەڤین گیراوە. # ئێران دەبێت ڕێگایان پێبدات پێکەوە لە ئازادیدا یەکبگرنەوە."
وەزیری دەرەوە بلینکن ڕایگەیاند و گوتی " ئێمە داوا لە حکومەتی ئێران دەکەین وەڵامی باوەڕپێکراو دابین بکات چی بەسەر باب لەڤنسن هاتووە و هەروەها دەمودەست و بە سەلامەتی هەموو ئەو ئەمەریکایانە ئازادبکات بە ناڕەوایی لە ئێران گیراون" گوتیشی کرداری نەفرەت لێکراوی گرتنی ناڕەوا بۆ وەدەستهێنانی دەستە باڵای سیاسی دەبێت دەمودەست ڕابوەستێندرێن."
XS
SM
MD
LG