Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانی دەستنیشان دەکات


ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانی دەستنیشان دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم دەستنیشانکردنی هەر کاربەدەستێک یا کیانێکی ئێرانی لەوەتەی دەستپێکردنی بەڕێوەبەرایەتی بایدن - هێرس، قەدەغەی پـێدانی ڤیزای داسەپاندە سەر دوو لە لێکۆڵەرانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم دەستنیشانکردنی هەر کاربەدەستێک یا کیانێکی ئێرانی لەوەتەی دەستپێکردنی بەڕێوەبەرایەتی بایدن - هێرس، قەدەغەی پـێدانی ڤیزای داسەپاندە سەر دوو لە لێکۆڵەرانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن گوتی ئەو دوو کەسە عەلی هیممەتییان و مەسعود سەفداری دەستنیشانکراون "بۆ تێوەگلانیان لە پێشێلی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ وەک ئەشکەنجەدان، ڕەفتاری دڕندانە و نامرۆڤیانە و هەڵسوکەوتی سووکایەتی پێکردن و سزادانی زیندانیانی سیاسی یا دژی کەسانی دەستگیرکراو لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە ساڵی 2019 و2020دا."
دەستنیشانکردنەکە مانای ئەوەیە ئەو دوو کەسە وئەندامانی خیزانیان بۆیان نیە بێنە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.
ئەو هەنگاوە لە هەمان ڕۆژ ئەنجامدرا کە ڕاپۆرت نووسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. ڕاپۆرتەکەی بە ووردی باس لە ژمارەیەک پێشێلی ترسناک ودڕندانەی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا دەکات. بەکاردانەوەی زۆر توند لە لایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە لە دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کەوا بە دوایدا هات بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک یا بەرپرسیارکردنێک. هەروەهاش ئاماژە دەکات بە بەد ڕەفتاری لەلایەن لێکۆڵەرانەوە لە هەوڵەکانیان بۆ ناچارکردنی گیراوەکان بۆ دانپێنان بەتاوانەکان.
لە کۆنفرانسێکی ڕاگەیاندندا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نێد پرایس گوتی ئەو پەیامەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایدەگەینێت بە دەستنیشانکردنەکەی دوو لێکۆڵەرەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ڕوون و ئاشکرایە:
"ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە هاندان و بتەوکردنی سزادانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە توندوتیژی و پێشێلیەکانی مافەکانی مرۆڤ. ئەوە ئێران دەگرێتەوە، هەروەهاش هەر وڵاتێکی تر لە سەرانسەری دوونیادا."
لە ئەم هەفتانەی دووایی ئەمەریکا ئەمەی ڕاگەیاند ئامادەیە لەگەڵ ئێران بکەوێتە گفتوگۆوە بۆ وەدەستهێنانی گەڕانەوەیەکی دوولایەنە بۆ جێبەجیکردنی سەودا ناوکییەکەی ئێران ناسراو بە JCPOA .
وتەبێژ پرایس گوتی ئەمەریکا دەتوانێت لەلایەکەوە ڕێڕەوی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بگرێتەبەر و بەلایەکی ترەوە "سووربوونمان بە بەهاکانمان کە بەپێی ئەوە هەنگاوبنێن."
"هەروەها ئەمە گونجاوە لەگەڵ بەهاکانمان بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کەوا ئەو جۆرە پێشێلیە زەقانەی مافەکانی مرۆڤ ئاکامیان دەبێت کە ئەو تاکانە تێدا تێوەگلاون. بە دڵنیایەوە ئێمە دەتوانین ئەو دوو هەنگاوە بەیەکەوە بکەین."
وەزیری دەرەوە بلینکن لە بەیاننامەکەیدا گوتی " ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشمان کاردەکەین بۆ پتەوکردنی بەرپرسیاتێتی بۆ ئەو جۆرە بەدڕەفتار و پێشێلیانە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر پشتیوانکردنی مافەکانی خەڵکی لە ئێران بەردەوام دەبێت و داوا لە حکومەتی ئێران دەکات بەڕێز و حورمەتەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکەکەی خۆیدابکات".

XS
SM
MD
LG