Accessibility links

Breaking News

هەوڵەکانی هاوپەیمان بۆ شکستدان بە داعش بەردەوامن


هەوڵەکانی هاوپەیمان بۆ شکستدان بە داعش بەردەوامن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:43 0:00

شکستە هەرێمییەکەی داعش بەناو خەلافەت لە ساڵی 2019 سەرکەوتنێکی مەزن بوو. لە ساڵانی دوای ئەو شکستەوە نزیکەی هەشت ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان وەگەڕخراونەتەوە.

شکستە هەرێمییەکەی داعش بەناو خەلافەت لە ساڵی 2019 سەرکەوتنێکی مەزن بوو. لە ساڵانی دوای ئەو شکستەوە نزیکەی هەشت ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان وەگەڕخراونەتەوە. بەڵام هەڕەشەی داعش هەر ماوە، هەروەک وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی جیهانی بۆ شکستدان بە گروپێکی بچووکی داعش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پاش کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی ئەم دووایەیان ، دانیان بەو هەڕەشەیەدا نا.
وەزیرەکان ئاماژەیان بە پەرەسەندنی چالاکییەکانی داعشدا لە عێراق وسوریا. هەروەها مەترسی گروپەکانی سەر بە داعش دەیخولقێنن لەسەرانسەری ڕۆژئاوای ئەفریکا و ساحل وهەروەهاش سەرهەڵدانی هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریکا. وەزیرەکان ئاماژەشیان بە ئاستەنگەکانی شەڕکەرە بیانییەکانی داعش دا ئەوانەی لە عێراق و سوریا لە گرتوخانەدان.
لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی بەر لەکۆبوونەوەکە جان گادفری بریکاری نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ شکست دان بەداعش، ئەوەی ڕاگەیاند کە ناوەندەکان ئەوانەی گیراوە بیانیە داعشەکانیان لەخۆدەگرن " ئەوانەش گیروگرفتێکی روو لە هەڵکشاوون."
هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە زامنکردنی پاراستنی نزیکەی دەهەزار لە شەڕکەرانی داعش ، بە نزیکەی دوو هەزار عێراقی و دوو هەزار شەڕکەرە تیرۆریستیە بیانیەکانیشەوە کە لەناو زیندانە کاتیەکاندان. ناوبراو گوتی "هاوکاتی ئەوەی ئەو گیراوانە لە چاوەڕوانی گەڕاندنەوە و دادگاییکردنن لە وڵاتانی خۆیان" هاوکات دۆستە هاوبەشە خۆجێیەکانمان پێویستیان بە پشتیوانییە بۆ یارمەتیدانی زامنکردنی ڕەوشێکی مرۆڤانە وسەقامگیر بۆ شوێنەکانی زیندانییەکان."
جیا لە شوێنەکانی زیندانیکردن بۆ شەڕکەرە تیرۆریستیە بیانیەکان، نیگەرانی هەیە پەیوەست بە کامپەکانی مرۆیی بۆ ئاوارەکان، بە ئەندامانی خێزانی شەڕکەرە بیانییەکانی داعشەوە. ئەلهۆل گەورەترین کامپە لەنێو کامپە مرۆییەکاندا. .
نێردەی تایبەتی بەوەکالەت گادفری ئاماژەی بە کوشتنکارییەکانی ئەم دووایانەی دانیشتوانی ئەلهۆل کرد وگوتی " ئەوانە ڕەنگدانەووەی بەردەوامبوونی هەڕەشەکانە لە لایەن داعش و ڕێکخراوە تاوانکارییەکانی لایەنگرانی خۆی بەرامبەر بە کەسانی مەدەنی بێتاوان لە ئەلهۆل."

لە وەڵامدانەوە بۆ ئاستەنگەکانی ناو کامپی ئەلهۆل، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە 28ی مانگی ئادار و2ی مانگی نیسان دەستیان بەکردارێک کرد بۆ لەناوبردن و تێکدانی چالاکییەکانی داعش لەناو کامپی مرۆیی وباشکردنی ئاسایشی بۆ سیڤیلییەکان.
نێردەی تایبەتی بە وەکالەت گادفری ڕەوشەکەی بە " کێشەیەکی نێونەتەوەیی ناوبرد ئەوەی پێویستی بەچارەسەریەکی نێونەتەوەیی هەیە" گوتی "ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین ئەوە وەبەرچاوبگرن کە چۆن دەکرێت یارمەتی هەردوو ئاژانسەکانی مرۆڤیانە بدەن کەوا ئێستا یارمەتی بۆ ئەو دانیشتوانە دابین دەکەن، هەروەهاش گەراندنەوەی هاوڵاتیانی خۆیان بۆ وڵات وەبەرچاوبگرن بۆ ئەوەی باری سەرشانی هاوبەشە خۆجێیەکانمان سووک بکەین."
بە درێژایی کۆبوونەوەی وەزیرانی هێزی هاوبەندی جەخت لەسەر هاوکاری نێونەتەوەیی کرا بۆ شکست دان بە داعش. لەبەیاننامەیەکی هاوبەشیدا هاوپەیمانەکە "باوەری خۆی دووپاتکردەوە کەوا هەوڵێکی بەرفراوان وگشتی هەر پێویستە بۆ وەدەستهێنانی شکستێکی بەردەوام ودرێژخایەن بە داعش لە سەرانسەری جیهان.

XS
SM
MD
LG