Accessibility links

Breaking News

ئەسەد ئاشکرابووە جارێکی دیکە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە


ئەسەد ئاشکرابووە جارێکی دیکە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

ڕاپۆرتێکی نوێ لە لایەن تیمی لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی ناسنامەی سەر بە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیای (IIT) بڵاوکراوەتەوە، بە فەرمی هێزەکانی لەشکری سوریا تومەتبار دەکات بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەربەندکراو.

ڕاپۆرتێکی نوێ لە لایەن تیمی لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی ناسنامەی سەر بە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیای (IIT) بڵاوکراوەتەوە، بە فەرمی هێزەکانی لەشکری سوریا تومەتبار دەکات بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەربەندکراو.
چەکی کیمیایی یەکەمجار لەلایەن هەردوو لایەنی جەنگی یەکەمی جیهانییەوە بەکارهێنرا. چەکی کیمیایی ئەو چەکەیە کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەکوژیت و دەشێوێنێت. ئازار و جەفاکێشانی ترسناک سازدەکەن، هەروەها ئەوانەی لە پەلامارێکی چەکی کیمیایی دەربازیان دەبێت گەلێک کەم ئەندام دەبن و زۆرجارانیش هەتا تەواوی ژیانیان بەو دەردەوە دەناڵێنن.
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕدا بەربەندکردووە بە ڕێگای جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵی ژنێڤی ساڵی 1925، هەروەها ، دواترێ دەسەڵاتێکی بەرفراوانی قەدەغەکردنی دامەزراند بە ڕێگای ڕێکەوتنی چەکی کیمیایی، کەوا بەکارهێنان، پێشخستن، بەرهەمهێنان، (کڕین)، عەمبارکردن، گلدانەوەی لای خۆ و گواستنەوەی چەکی کیمیای قەدەغە دەکات.
لەگەل ئەوەشدا ڕژێمەکەی ئەسەد ئەو چەکانەی بە بەردەوام بەکارهێناوە – نەک تەنیا دژی هێزە نەیارەکانی، بەڵکو بە شێوەیەکی بە ئەنقەست زۆربەی گەڕەکەکانی سیڤیلی کردوونەتە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (IIT) قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، لە ئێوارەی 4ی مانگی دووی ساڵی 2018 هەلیکۆپتەرێکی لەشکری سوریا بەلای کەمی بۆمبێکی کە گازی کلۆرینی تێدابوو بەردایەوە سەر شارۆچکەی سراقب کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی سەرهەڵداواندابوو و بەلای کەمەوە 12 کەس برینداربوون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس گوتی، " ئەم زانیارییەی دوایی نابێت بەلای هیچ کەسێکەوە جێگای سەرسووڕمان بێت." گوتی، " ڕژێمەکەی ئەسەد بەرپرسیارە لە ژمارەیەکی بێ ئەندازەی کردەوەی دڕندایەتی کە هەندێکییان لە ئاست تاوانەکانی شەڕن، هەروەها تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی. ڕژێمەکە بە بەردەوامی داواکاری خەڵکی سوریا بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری بە مردن و وێرانکاری وەڵام داوەتەوە."
ڕژێمی ئەسەد و هاندەرە سەرەکییەکەی ڕووسیا بەردەوام بە توندی نکۆڵی دەکەن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریاوە، لەبری ئەوە سەرهەڵداوان تومەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی پەلامارەکان و هەڵبەستنی بەڵگەی ساختە یا سازکردنی بەڵگەی نا دروست.

بە هەرحاڵ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پرایس گوتی،" هیچ بڕێکی زانیاری چەواشەکاری یان بیرۆکەی پیلانگێری یانیش شێواندنی ڕاستییەکان لەلایەن ڕژێمەکەوە یان هاندەرەکەیەوە ناتوانن تاوانەکانی ئەسەد ولابنێن یا دوورخەنەوە."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پرایس گوتی،" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هەرکەسێکەوە و لە هەر شوێنێک ولە هەر کاتێکدا مەحکوم دەکات." ئەو هەروەها گوتی،" بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هەر وڵاتێکەوە یان هەر یاریکەرێکی نا دەوڵەتییەوە، هەڕەشەیەکی ئاسایشی قبوڵ نەکراو بۆ هەموو وڵاتان سازدەکات، و ناکرێت ئەوە ڕووبدات و لە سزاکەی دەربازی ببێت."
وتەبێژ پرایس جەختی لەسەر ئەوە کرد و گوتی ،" لەسەر هەموو وڵاتانی بەرپرسیار پێویستە هەماهەنگی بکەن دژی بڵاوبوونەوەی چەکی کیمیایی بە پاراستنی پێوانەی جیهانی دژی بەکارهێنان لەو جۆرە چەکە، هەروەها دەبێت ئامادەبین بۆ بەرپرسیارکردن و سزادانی ڕژێمەکەی ئەسەد و هەر کەسێکی بژاری بەکارهێنانی ئەو چەکە ترسناکانە بگرێتەبەر."
XS
SM
MD
LG