Accessibility links

Breaking News

ڕۆژنامەوانان لە ژێر هەڕەشەدا


ڕۆژنامەوانان لە ژێر هەڕەشەدا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

نوێترین ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوە دەیان کەیسی ئەو میدیاکارانە باس دەکات کە بەهۆی کارەکانیانەوە هەراسانکراون و هێرشیان کراوەتەسەرو کوژراون.

ویلیام سوینی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری FBI، لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی داواکاری گشتی ئەمەریکا بۆ ناوچەی باشووری نیویۆرک بەم دواییە بڵاویکردەوە، گوتی،"ئەمە سیناریۆی فیلمێکی مەحاڵ نییە. ئێمە رایدەگەیەنین گروپێک کە حکومەتی ئێران پاڵپشتی دەکات، پلانی هەبووە ڕۆژنامەنووسێکی دانیشتووی ئەمەریکا لەسەر خاکەکەمان بڕفێنن و بە زۆر بیگەڕێننەوە بۆ ئێران."
ئەو کەسەی کراوەتەوە ئامانج خۆی ناساندووە و ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکایی ئێرانی مەسیح عەلینەژادە، کە ئێستا لە نیویۆرک دەژی. ساڵانێک لە ئێران کاری ڕۆژنامەوانی کردووە و لە ڕێگەی راپۆرتەکانی ڕژێمی ئێرانی توڕەکردووە. لە ساڵی 2009 ەوە کە لەو وڵاتە هەڵهاتووە، عەلینژاد بەهۆی هەڵمەتێکییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دژ بە حیجابی زۆرەملێ لە ئێران ناوبانگی دەرکردووە. هەروەها پێشکەشکاری بەرنامەیەکی بەناوبانگی تەلەفزیۆنییە لە دەنگی ئەمەریکا.
جەین ساکی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، ئیدانەی "پیلانی راگەیاندراوی مەترسیدار و چەپەڵی ئێرانی" کرد. کردەوەکانی ئێران بۆ"هەوڵدان بۆ کپکردنی دەنگی" ی ئەو کەسانەی ئاشتیانە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران کار دەکەن بە "سامناک" لە قەڵەمدا. لە کۆی 180 وڵات، ئێران لە پلەی 174 میندایە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری لە جیهان بە پێی راپۆرتی ساڵی 2021 رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور. ئەو رێکخراوە، کە کار بۆ ئازادی ڕاگەیاندن دەکات، ئاماژەی بەوەکردووە کە رژێم "هەوڵی بێبەزیانەی بۆ کۆنترۆڵکردنی رۆژنامەنووسان" لە رێگەی لێپرسینەوە، زیندانی کردن و لەسێدارانەوە داوە.
بەڵام ئێران تاکە وڵات نییە ژیانی رۆژنامەنووسان تیایدا لە مەترسیدابێت. وەکو ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بۆ کرد، نوێترین ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوە دەیان کەیسی ئەو میدیاکارانە باس دەکات کە بەهۆی کارەکانیانەوە هەراسانکراون و هێرشیان کراوەتەسەرو کوژراون. کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەوانان (CPJ)ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2020 دا ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەهۆی کاری راگەیاندنەوە کوژراوون دوو هێندە زیاتر بووە و زۆرترین کوشتنەکان لە مەکسیک و ئەفغانستان روویانداوە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی CPJ ، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ساڵی 2020 دا بەهۆی ڕاپۆرتەکانیان زیندانیکراون، گەیشتە بەرزترین ئاست، لەو کاتەوەی ڕێکخراوەکە دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی داتا. چین و تورکیا و میسر ساڵی ڕابردوو زۆرترین ژمارەی رۆژنامەنووسیان زیندانی کردووە.
دوای ئەوەی مەسیح عەلینەژاد پلانی ڕفاندنەکەی بیست، بەڵێنی دا لە کارەکانی بەردەوام بێت. ئەو وتی، "هەموو ئەو برینانە بەهێزترم دەکەن." ئەوە هەمان ئەو رۆحیەتەی زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی جیهانە بێ گوێدان بە مەترسییەکان راستی بە گوێی دەسەڵاتدا دەدەن.
وەک وەزیر بلینکن گووتی، "زانیاری ڕاست و دروست کە میدیای سەربەخۆ دابینیدەکات بناغەی کۆمەڵگا دیموکراسی و گەشەسەندووەکانە... داوا لە هەموو حکومەتەکان دەکەین سەلامەتی میدیا دابین بکەن و رێگەبدەن رۆژنامەنووسان بۆ ئەوەی بەبێ ترس لە توندوتیژی، هەڕەشە، بەندکردنی ناڕەوایانە، کارەکانیان ئەنجام بدەن.
XS
SM
MD
LG