Accessibility links

Breaking News

سەنگی بەردەوامی ئەمەریکا لەسەر ئێران


سەنگی بەردەوامی ئەمەریکا لەسەر ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:23 0:00

ئەمەریکا پابەندە بە دڵنیابوونی لەوەی ئێران هەرگیز چەکێکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و بڕوامان وایە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانمان و هاوبەشانی هەرێمیمان دیپلۆماسی باشترین ڕێبازە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە

ئەمەریکا پابەندە بە دڵنیابوونی لەوەی ئێران هەرگیز چەکێکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و بڕوامان وایە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانمان و هاوبەشانی هەرێمیمان دیپلۆماسی باشترین ڕێبازە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە.
هەتا ئێستا شەش خولی دانوستان ئەنجام دراون کە تێدا ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بەشداربوون سەبارەت بە شیانی گەڕانەوەی ئەمەریکا و ئێران بۆ سەودا ناوکییەکە ، پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیر ئامانجێکە بە توندی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بایدن – هێرسەوە پشتیوانی لێدەکرێت.
لە وتەکەیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری 2015 ئەوەی پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیر لە خۆدەگرێت واتا ( بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ژمارە 2231 ، "جێفری دێڵارێنتس " ڕاوێژکاری باڵای ئەمەریکا بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی پـێشوازی لە پشتیوانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتێرس کرد بۆ وتوێژە بەردەوامەکانی ناوکی لە ڤیـیەننا. هەروەها جێفری ستایشی ڕاپۆرتی ئەم دواییەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد بۆ هاوپێچکردنی زانیاری سەبارەت بە چالاکییەکانی ئێران ئەوانەی لەگەل بڕیاری ژمارە 2231 یەکناگرنەوە.
"جێفری دێلارێنتس " گوتی ئەم ڕاپۆرتە جەخت لەوەی بۆ ماوەیەک ڕوون بووە دەکات کە ئێران بەردەوامە لە گوێنەدان بە بڕگەکانی بڕیاری 2231 ئەوەی داوا لە ئێران دەکات هیچ چالاکییەک ئەنجام نەدات پەیوەست بە موشەکەکانی بالیستی کە دروستکراون بتوانن چەکی ناوکی هەڵگرن. ڕاوێژکاری باڵا جێفری دێڵارێنتس ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕاپۆرتەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕیوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی " ڕافاێڵ گرۆسی" ئەوەیان پیشان دا کە ئێران هەنگاو بەرەو هەڵكشان دەنێت ئەوانەی ئاستەکانی ناوکی نێو پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیر تێدەپەڕێنێت، لەوانە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی لەسەدا 60 ی یۆرانیۆمی – 235 هەروەها بەرهەمهێنانی کانزای یۆرانیۆم . باڵیۆز دێلارێنتس هانی ئێرانی دا خۆی لە هەنگاونان بەرەو هەڵکشانی زیاتر بەدوور ڕاگرێت و بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پابەندبوونەکانی خۆی بە پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیر، وەک ئەوانەی پەیوەستن بە پشتڕاستکردن و چاودێریکردنی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و هەروەها جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلی دیکە.
باڵیۆز جێفری دێلارێنتس گوتی پشتیوانیکردنی ئێران لە تێرۆریزم ئەوەش نیگەرانییەکە لەو دەمەی هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمەریکا و کەسایەتی دیپلۆماتکاران و هەروەها لە هاوپەیمانانی ئەمەریکا دەکات. گوتیشی " ئێمە بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی لەبەردەستماندا هەن بۆ بەگژداچوونەوەی چالاکیـیەکانی ئێران کە ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەخولقێنن و هەروەها بۆ پتەوکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی نەریتی ئێرانی.
سەبارەت بە چالاکی ناوکی ئێران ، باڵیۆز جێفری دێڵارێنتس جەختیکرد لەوەی کە سەرۆک جۆو بایدن و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بە ڕوونی گوتویانە کە " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندە بە دڵنیابوون لەوەی ئێران هەرگیز چەکێکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و هەروەها باڵێۆز جێفری دێڵارێنتس گوتی ئێمە بڕوامان وایە کە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانمان و هاوبەشانی هەرێمیمان، دیپلۆماسی باشترین ڕێبازە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە ، ناوبراو ڕاشیگەیاند کە چەند خولی ئەمدواییانەی دانوستانەکان لە ڤێنا یاریدەر بوون لە خولقاندنی بژاردەکان ئەوانەی کە ئێران و ئەمەریکا پێویستە دەستەبەری بکەن لە پێناو بەدیهێنانی گەڕانەوەی هەردوولایان بۆ پابەندبوون بە مەرجەکانی پلانی کارکردنی هاوبەشی گشتگیر.


XS
SM
MD
LG