Accessibility links

Breaking News

براوەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی دجیتاڵی بۆ دەستپێشخەری جیهانی ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی


براوەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی دجیتاڵی بۆ دەستپێشخەری جیهانی ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:18 0:00

سەمانثا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەکردنی نێودەوڵەتی USAID گوتی ؛ گەنجانی ئەمڕۆ زۆر زیاترن لەوەی ببنە ڕابەرانی داهاتوو ، داهێنەران و دۆزەران و بزوێنەران . لە ڕاستیدا گەنجان کەسانێکن لە بەهێزترین هاوبەشانمان بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و بەرەوپێش چوون

سەمانثا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەکردنی نێودەوڵەتی USAID گوتی ؛ گەنجانی ئەمڕۆ زۆر زیاترن لەوەی ببنە ڕابەرانی داهاتوو ، داهێنەران و دۆزەران و بزوێنەران . لە ڕاستیدا گەنجان کەسانێکن لە بەهێزترین هاوبەشانمان بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و بەرەوپێش چوون.
گوتی: " لە هەموو شتێکدا لە داکۆکیکردنەوە لەبری دوورە پەرێزکراوان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتییەوە بۆ گرتنەبەر و بەکارهێنانی وزەی پاک و بەردەوامبوون لە تەکنیکی کشتوکاڵی، تا بۆ پێشەوەبردنی بزوتنەوەکانی ئاشتیانە بۆ دیموکراسی لە نزیکەی هەموو کیشوەرێک – کەسانی گەنج چاوەڕوانی ئەوە ناکەن گۆڕانکاری ڕووبدات، بەڵکۆ ئەوان خۆیان ڕێبەری گۆڕانکاری دەکەن. "
گوتی: " ئەوان هەر کە هەنگاودەنێن ئەوانە دەسەڵمێنن."
"ئەوان هەر تەنیا گۆڕانکاری ناکەن؛ بەڵکو ئەوان چیرۆکەکانی کاریگەری و پێشکەوتن دەگێڕنەوە. ئەوان ئاماژە بە شتە گرنگەکانیش دەدەن. ئەوان وشیاری دەخەنەڕوو بە دیمەنی باوەڕپێکرا و بەپەیامی باوەڕپێکراو. ئەوان لە ئەم کارەدا باشترن لە نەوەی ئێمە و نەوەکانی تری کەوا بەر لە ئەوان هاتوون؛ ئەوان هانی خەڵکانی دیکە دەدەن پەیڕەوی نموونەی ئەوان بکەن."
لە 12ی مانگی هەشتی ڕابردوو ئاژانسی USAID دەستی بە ڕێبەرایەتی جیهانی و پێشکەوتنی پەروەردە کرد، یاخود دەستپێشخەری ڕێبەرایەتی جیهانی کرد، بۆ بەشداریکردنی یەک ملیۆن لە کەسانی گەنج وەک هاوبەشان لە پێشکەوتنی وڵاتانی خۆیان. ئەمە بێجگە لە فراوانکردنی بەرنامەڕێژی نوێ لە بواری پەروەردە، بەشداریکردنی مەدەنی و ڕێبەرایەتیکردن، ئەم دەستپێشخەرییە و ئاژانسی USAID دانی دەرفەتێک بوو بۆ کەسانی گەنج بۆ بەشداریکردنی کاریگەرێتی پرۆژەکانیان لەگەڵ جیهان، بە ڕێگەی تەماشاکردنی کاریگەری دیجتاڵی جیهانی لە پێشەبڕکێی گێڕانەوەی چیرۆکدا ( #WatchOurImpact Global LEAD Digital Storytelling Contest.). داوا لە گەنجان کرابوو ڤیدیۆیەکی ڕەسەن پێشکەش بکەن، ماوەکەی سێ خولەک بێت یان کۆمەڵێک وێنە پـێشکەش بکەن کە باس لە چیرۆکی سەرەکی کاتی گەنجییانی کردبێت لەپێناو پێشخستنی خۆجێی، نیشتمانی یان جیهانی.
پێنج لە براوەکان کەوا لە 2ی مانگی هەشت ولە 12ی مانگی هەشت هەڵبژێردرابوون، بەشدارییانکرد لە دیالۆگی تەماشاکردنی کەریگەریمان بە ڕێبەری جیهانی (the Global LEAD #WatchOurImpact Dialogue).
براوەی خەڵاتی باشترین ڤیدیۆکان عەبیدا بهیراواسیوی بوو بۆ فیلمە بەڵگەنامەییەکەی لەسەر کۆمەڵێک گەنجی فلیپینی و ئەندەنووسیایی و مالیزیایی کەوا کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکی زۆری ژینگەیی لە ئاکامی فڕێدانی دەمامک سازبووە، ئەو دەمامکەی کە یەکجار بەکاردەهێندرێت.
خەڵاتی باشترین هاندانی ڤیدیۆیی بۆ ئینزا ئوموهۆزا گرێسی ڕەواندایی بوو ، کەوا بڕگەیەکی ڤیدیۆیی تایبەت بەخۆی بە ناوی هێزی دەنگێک بۆ هاندانی کاریگەری لە کۆمەڵگادا، باس لە گەنجانی گۆڕانساز دەکات کەوا کاریگەری دەکەنە سەر گۆڕانی کەش‌وهەوا.
کاریگەرترین ڤیدیۆ، باس لە سازکردنی شوێنی سەلامەت دەکات بۆ دابینکردنی دەرفەتی فێربوون، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چیما عەمراوی تانزانیای.
بیاتریس ئین دیشا مووانجالا ی کینیا خەڵاتی باشترین نمایشی بۆ نمایشی گشتی سلاید بردەوە لە بارەی وشکایەکی ناخۆش، کە تێدا باس لەوە دەکات وڵاتە وشکەکەی چۆن چارەنووسی دیارکردووە. هەروەها ڤیدیۆکانی وێنەی جولێنەری 3 ڕەهەندی بۆ چارەسەری کۆڤید 19 لە تانزانیا لە لایەن پادیلی جیمسەوە خەڵاتی بۆ زۆربەی دیمەنەکانی سەرنجڕاکێشەری ڤیدیۆیی بردەوە.
بەڕێوەبەر پاوەر گوتی: " سەرەڕای زۆری ئاستەنگەکان کەوا دێنە بەردەم" ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیی و توانایی لە گەنجە هاوبەشەکانی بەدی دەکات، نەک تەنیا بۆ ئەوەی کاریگەری بکات، بەڵکو بۆ هاندانی کەسانی تر بۆ بەشداریکردن لە مەسەلەکەدا."


XS
SM
MD
LG