Accessibility links

Breaking News

ڕێبازێکی یەکگرتوو کلیلی سەرەکی بەروپێش چوونە بۆ ئەفغانستان


ڕێبازێکی یەکگرتوو کلیلی سەرەکی بەروپێش چوونە بۆ ئەفغانستان
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:10 0:00

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی هایکۆ ماس بەم داوایـیانە پێکەوە میوانداری کۆبوونەوەیەکی وەزارییان لەگەڵ وڵاتانی سەرانسەری جیهان کرد سەبارەت بە ئەفغانستان .

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی هایکۆ ماس بەم داوایـیانە پێکەوە میوانداری کۆبوونەوەیەکی وەزارییان لەگەڵ وڵاتانی سەرانسەری جیهان کرد سەبارەت بە ئەفغانستان .
وەزیری دەرەوە بلینکن سەنگی خستە سەر سێ تەوەرە کە هاوئاهەنگی و هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تیایاندا بە تایبەت گرنگن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی ؛ یەکەم تەوەرە ئەوەیە کە تاڵیبان لە پەیمانەکەی خۆی بەرپرسیاردەکات بۆ ڕێگەدان بە کەسانی بیانی و خاوەن ڤیزە و هەروەها ئەفغانییەکان سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن ئەگەر بیانەوێت. هەروەها بەرەنگاربوونەوەی بەرهەڵستیکردنی تاڵیبان بەوەی کە دەڵێت ئەو کەسانەی شارەزاییان هەیە و وڵات بەجێ دەهێڵن دەبێتە مایەی لەدەستدانی "بیرمەندان" ، گوتیشی " باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی وەها لە هاوڵاتیان بکرێت لە ئەفغانستاندا بمێننەوە ئەوەیە کە ڕێگەیان پێبدرێت ئەفغانستان بەجێبهێڵن هەروەها پشتیوانیکردن لە مافە سەرەکییەکانیانە." ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان بۆ سەرجەم ئەفغانییەکان.
دووەم، وەزیری دەرەوەی بلینکن جەختیکرد لەوەی کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاڵیبان وابەستەی بەڵینەکانی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە گروپە تێرۆرستیەکان لە بەکارهێنانی ئەفغانستان وەک بنکەیەک بۆ هەڵمەتەکانیان ئەوانەی هەڕەشەن بۆ سەر هەر وڵاتێک.
وەزیری دەرەوە بلینکن ڕایگەیاند و گوتی بە دڵنیاییەوە ئێمە ناتوانین تەنها پشت بە تاڵیبان ببەستین بۆ بەجێگەیاندنی ئەم بەڵێنانەی. گوتیشی " دەبێت هەموومان بە ئاگا بین و چاودێری هەڕەشەکان بکەین ، بە تایبەت سەرهەڵدانەوەی هەر پیلانێکی لە دەرەوە ئاڕاستەکراو و پاشان بە خێرایی چارەسەرکردنیان کاتێک روودەدەن . هەروەک سەرۆک بایدن ڕوونیکردوەتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا درێژە بە توانا بەهێزەکانی دژەتێرۆریزم لە هەرێمەکەدا دەدات بۆ لەکارخستنی هەڕەشەکان و گوتیشی هیچ دوو دڵ نابین بۆ بەکارهێنانی ئەو توانایانە ئەگەر ناچار بین ئەو کارە بکەین."
سێهەمین ، وەزیری دەرەوە ئەمەریکا بلینکن جەختیکرد لە پێویستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە بەردەوامبێت لە دڵنیابوون لەوەی یارمەتی مرۆیی ژیان پارێز بۆ هاوڵاتیانی ئەفغانی لەبەردەستدا بێت بەو مەرجەی لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانی دژ بە تێرۆرستان بگونجێت .وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی " هەموو ئەم سێ ئامانجە بنەڕەتیانە پێویستیان بە سەروسەوداکردنە لەگەڵ تاڵیبان ، بەڵام جیاوازییەکی گرنگ هەیە لە نێوان سەروسەوداکردن ئەوەی ئێمە بە درێژایی پرۆسەی گواستنەوەکە بەردەوام بووین ، ئەو کارەی درێژە بە گرتنەبەری دەدەین و هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ تاڵیبان هەروەک لەگەڵ زۆر وڵاتی دیکە ئەنجامی دەدەین. بلینکن ئاماژەیکرد بەوەی کە ئەو شەرعییەتەی تاڵیبان دەیەوێت ، دەبێت بە تێپەڕبوونی کات بەدەستبیت لەگەڵ پابەندبوونی بە وابەستەیی بەردەوام لەگەڵ چاوەڕوانییە بنەڕەتیەکانی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی. ئەمەش بریتیە لە ڕێزگرتن لە دەستکەوتەکان کە بە درێژایی 20 ساڵی رابردوو خەباتی لە پێناودا کرا ئەوەی ئاستی مافەکانی ژنانی فراوانکرد و هەروەها مافەکانی منداڵان و رۆژنامەوانان و کەسانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و ئەندامانی کۆمەڵگەی LGBTQI+ و هەروەها ئەندامانی گروپی کەمینەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن ڕایگەیاند " لە پێناو بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندیـیە هاوبەشەکانمان دەبێت سەروسەوداکردنمان لەگەڵ تاڵیبان پتەو و بەرچاو ڕوون و بە وریاییەوە بێت و دووبارە هەتا دەکرێت یەکگرتوو بێت."

XS
SM
MD
LG