Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا ستایشی وابەستەیی فەڕەنسا دەکات بۆ بەگژداچوونەوەی تێرۆریزم


ئەمەریکا ستایشی وابەستەیی فەڕەنسا دەکات بۆ بەگژداچوونەوەی تێرۆریزم
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:03 0:00

لە ڕۆژی 17 ی مانگی هەشتدا هێزە لەشکریـیەکانی فەڕەنسا ئەوانەی لە ناوچەی ساحیل جێگیرکراون فڕۆکەیەکی درۆنیان ڕەوانەی دارستانی دەنگەلوس لە باکوری مالی کرد لە نزیک سنووری لەگەڵ نایجیریا و ئەندامانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی تێرۆرست و ڕابەرەکەیان عەدنان ئەبو وەلید ئەلسەحراوی کردە ئامانج

لە ڕۆژی 17 ی مانگی هەشتدا هێزە لەشکریـیەکانی فەڕەنسا ئەوانەی لە ناوچەی ساحیل جێگیرکراون فڕۆکەیەکی درۆنیان ڕەوانەی دارستانی دەنگەلوس لە باکوری مالی کرد لە نزیک سنووری لەگەڵ نایجیریا و ئەندامانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی تێرۆرست و ڕابەرەکەیان عەدنان ئەبو وەلید ئەلسەحراوی کردە ئامانج .
یەکەیەکی هێزی تایبەتی فەڕەنسی ڕەوانەکرا بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەوانەی لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژران پشتڕاتبکات.
لە 15 ی مانگی نۆدا هەر کە گومانی ئەوە نەما کە ئەبو وەلید لە ڕاستیدا لەنێو کوژراوەکاندا بوو، سەرۆکی فەڕەنسی ئیمانوئێڵ ماکرۆن لێدوانێکی راگەیاند و کوشتنی ئەبو وەلیدی بە سەرکەوتنێکی مەزنی بۆ لەشکری فەرەنسی ناوبرد ، ئەوەش دوای پتر لە 8 ساڵ لە شەڕکردن لە دژی تێرۆرستان لە ناوچەی ساحیل.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خۆشحاڵی بەرامبەر ڕاگەیاندنەکەی فەڕەنسای هاوبەشامان و هاوپەیمانمان دەردەبڕێت بەوەی کە هێزەکانی فەڕەنسی عەدنان ئەبو وەلیدیان کوشت و گوتیشی ئێمە ستایشی وابەستەیی بەردەوامی فەڕەنسا دەکەین بۆ بەگژداچوونەوەی تێرۆریزم و هەروەها بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سیڤیل لە ڕۆژئاوای ئەفریکا ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشانی ئەفریکایمان.
لە کۆتایی ساڵی 2010 دا ، ئەبو وەلید پەیوەندی بە قاعیدەوە لە مەغریبی ئیسلامی کرد . لە ماوەی 5 ساڵی دواتردا ، ئەبو وەلید بووە ئەندام و دواتر بووە ڕابەرێکی چەند گروپێکی گرێدراوی قاعیدە . لە مانگی پـێنجی ساڵی 2015 دا ، ئەبو وەلید دڵسۆزی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی ڕاگەیاند و گروپی تێرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە بیابانی مەزن پێکهێنا ، ئەو گروپەی لەمڕۆدا چالاکی لە مالی و نایجەر ئەنجامدەدات و هەروەها لەم ساڵانەی دوایـیدا ئەبو وەلید بەشداری لە یاخیبوونی جیهادی سەلەفی لە بورکینا فاسۆ کردووە .
لە دەمی پێکهێنانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی 2015 دا ئەبو وەلید فەرماندەی ئەو گروپە بووە . لە ژێر فەرماندەیی خۆیدا ، گروپی دەوڵەتی ئیسلامی چەندان هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەفریکایی و فەڕەنسی و هەروەها ئەمەریکایی ، لەوانە بۆسەکەی مانگی پـێنجی ساڵی 2019 کە تێدا یەکەیەکی لەشکری نایجیریان لە نزیک سنووری نایجەر مالی کردە ئامانج کە کوژرانی 28 سەربازی لێکەوتەوە ، هەروەها هێرشێکی خۆکوژی مانگی یەکی ساڵی 2018 بۆ سەر هێزەکانی فەڕەنسی لە مالی و هەروەها هێرشەکەی ساڵی 2017 لە نایجەر ئەوەی تێدا 5 سەربازی نایجیری و 4 سەربازی ئەمەریکاییان کوشت . هەروەها هێرشەکەی ساڵی 2016 بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری دوورە دەست لە مالی کە تێدا 4 سەرباز و ژمارەیەک کەسانی سیڤیلیان کوشت .
بە گوتەی ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسی ماکرۆن ، ساڵی پار خودی ئەبو وەلید فەرمانی کوشتنی 6 کارمەندی کۆمەکی فەڕەنسی و هەروەها هاوکارانی نایجیری دابوو.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی؛ وەک ڕابەری گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە بیابانی مەزن ، ئەبو وەلید سەحراوی بەرپرسیارێتی توندوتیژی دەکەوێتە ئەستۆ ئەوەی مەرگی ژمارەیەکی بێشومار لە کەسانی سیڤیلی و لەشکری لە ناوچەی ساحیلی لێکەوتەوە .
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا وابەستەی بەردەوامیدانە بە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی هاوبەشانی ئەفریکایمان و فەڕەنسا و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێناو باشکردنی سەلامەتی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی سیڤیل لە ڕۆژئاوای ئەفریکا.
XS
SM
MD
LG