Accessibility links

Breaking News

جەژنی سوپاسگوزاری 2021


جەژنی سوپاسگوزاری 2021
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00

ساڵانە لە چوارەمین پێنجشەممەی مانگی یانزەدا، جەژنی سوپاسگوزاری لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت. لەگەڵ ئەوەی ئەم بۆنەیە لە ئاهەنگی دروێنەی نەریتی دەچێت کە باو بوو لە کۆمەڵگا کشتوکاڵییەکان هەزاران ساڵ لەمەوبەر

ساڵانە لە چوارەمین پێنجشەممەی مانگی یانزەدا، جەژنی سوپاسگوزاری لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت. لەگەڵ ئەوەی ئەم بۆنەیە لە ئاهەنگی دروێنەی نەریتی دەچێت کە باو بوو لە کۆمەڵگا کشتوکاڵییەکان هەزاران ساڵ لەمەوبەر، بەڵام سوپاسگوزاری شانازی بە ئەزموونی یەکەم ئەوروپیەکان دەکات ئەوانەی جێگیربوون لەو شۆینەی کە لە ئەمڕۆدا باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکایە.
ئەوان ئیماندارەکانبوون، کالڤینیستێە توند ڕەوەکان کە دەیانویست بە تەواوی لە کڵێسەی ئەنگلیک جیاببنەوە و بەردەوام لە ئینگلتەرا تووشی چەوسانەوە بوون. هەروەها لە مانگی نۆی ساڵەکانی 1620، 102 کەسیان کە بوونە نیشتەجێیە نوێیەکان، کە زۆربەیان ئیماندارەکانبوون، و 30 ئەندامی تاقمی کەشتییەک بە ناوی مەیفلاوەڕ ، ڕێگای دەریایان گرتەبەر و بۆ کیشوەری ئەمەریکا بەرێکەوتن.
ئەو ئیماندارانە دەیانزانی کە وەک چۆن ئەو پرۆژەیەیان لەلایەن حکومەتی ئینگلیزەوە پشتیوانی ناکرێت، و کە هیچ سەرکردایەتییەکی دەستنیشانکراویان نەبوو، دەبوایە بە ڕەزامەندیی خودی ڕەوەندەکە حوکم بکەن. لەبەر ئەو هۆکارەش، پێش ئەوەی کەشتی مەیفلاوەڕ لەنگەربگرێت، گەشتیارەکان بەیاننامەی مەیفلاوەڕیان داڕشت، کە بەڵگەنامەیەک بوو بەڵێنی هاوکاری لە نێوان نیشتەجێیەکان دا. لە بەیاننامەکەشدا دەبوایە بڕیارەکان لە ڕێی دەنگدانەوە دەربکرێن- کە یەکەم تاقیکردنەوەی دیموکراسیبوو لە نێوان ئەوروپیەکان لە ئەمەریکای باکوردا. لەلایەن زیاتر لە نیوەی گەشتیارە نێرینە پێگەیشتوووکانەوە ، لە هەردوو ئیماندارەکان و غەیرە ئیماندارەکانەوە ئیمزایان کرد و بەو هۆیەشەوە بە دەنگی زۆرینەی پەسەند کرا.
تەنها 53 لە نیشتەجێ ڕەسەنەکان تا بەهاری داهاتوو ژیان. بەڵام هاوین دروێنەیەکی باشی هێنا . وە لە پایزی ساڵی 1621دا، ئەندامەکانی مابوونەوە لە کۆڵۆنیەتی پلیمۆث، کەوا شۆینە نوێیەکەیان ناو لێنا، بۆ مانەوەیان لە ژیاندا ئاهەنگیان گیڕا. و لایەنی کەم 90 خەڵکی ڕەسەنی وامپانوەگ بەشداریان لەگەل کردن ئەوانەی یارمەتیان دابوون بە بە زیندوویی بمێننەوە بە یارمەتیدانیان بە خواردن و فێرکردنی نیشتەجێیەکان کە چۆن خانوو دروست بکەن بۆ بەرگەگرتن لە کەشوهەوای سەخت.
ئاهەنگەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا نیشتەجێیە ئینگلیز و هۆزە ڕەسەنەکان بە ئاشتی هەڵسوکەوتیان کرد. ئیماندارەکان بۆ جەژنەکەیان سەوزەی ڕەسەن و مراوی و قازیان ئامادە کرد. وە وامپانوەگ بە گۆشتی ئاسک بەشداربوون.
سوپاسگوزاری، هەروەک لە ئەمڕۆدا بەڕیوەدەچێت، لە سەدەی نۆزدەهەمەوە ڕەگی گرتووە. کە بووە پشوویەکی فەرمی لە ماوەی جەنگی ناوخۆی ئەمەریکادا، وەک ڕێگایەک بۆ پەرەپێدانی یەکێتی نەتەوەیی، و لە ئیستادا نەریتی خواردنی قەلە لە خوانی ئێوارەدا کە بۆتە کەرەستەی سەرەکی سوپاسگوزاری چونکە ئەو باڵندە گەورەیە دەتوانێت بە شێوەیەکی زۆر هەرزان هەموو خێزانەکە تێربکات.
هەرچەندە پشوەکە بە درێژایی سەدەکان پەرەی سەندووە، بەڵام سوپاسگوزاری، وێنای پێکەوە ئاهەنگێرانی ئیمانداران و ئەمەریکییە ڕەسەنەکان ، بۆتە هێمای ئاشتی و ئازادی ئایینی و خۆشگوزەرانی کەلتوری کە ئەمەریکا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی بۆ هاوڵاتییانی و نیشتەجێیە نوێیەکانی کە لە سەرانسەری جیهانەوە ڕووی تێدەکەن.
XS
SM
MD
LG