Accessibility links

Breaking News

تالیبان لە ئەفغانستان پێشێلکاری دەکات


تالیبان لە ئەفغانستان پێشێلکاری دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:35 0:00

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، ئەندامانی تالیبان لە ئەفغانستان لەوەتای ڕووخانی کابولەوە زیاتر لە 100 ئەفسەری پولیس و دەزگای هەواڵگری نهێنی پێشوویان بە هەڕەمەکی و بە پەلە ئیعدام یان بێ‌سەروشوێنیان کردوون.

وەک لە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ڕێکخراویچاودێری مافەکانی مرۆڤدا هاتووە، ئەندامانی تالیبان لە ئەفغانستان لەوەتای ڕووخانی کابولەوە لە 15ی مانگی هەشتەوە زیاتر لە 100 ئەفسەری پولیس و دەزگای زانیاری نهێنی پێشوویان بە هەڕەمەکی و بە پەلە ئیعدام یا بێ‌سەروشوێنیان کردوون.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەش و واژۆکراوی 15ی مانگی دوازدەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و 27 وڵاتی تر و نوێنەری باڵا بۆ کاروباری دەرەوە و ڕێبازی ئاسایش نیگەرانی قووڵی خۆیان سەبارەت بە ئەم پێشێلکارییانە دەربڕی کە لە لایەن ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤەوە بە بەڵگە کراون.
ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە تایبەتی بەڵگە بۆ کوشتن یان بێ‌سەروشوێنچوون بۆ 47 ئەندامی پێشووی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغان تۆماردەکات ئەوانەی خۆیان بە دەستەوە دا یان لە نێوان 15ی مانگی هەشت و 31ی مانگی دەدا لە لایەن هێزەکانی تالیبانەوە گیران. ئەو ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ زانیاری لەسەر کوژرانی پتر لە 100 کەس تەنیا لە هەرێمەکانی غەزنی، هێلماند، قەندهار و کوندووز کۆکردەوه.
تالیبان توانیویەتی دەستی بە تۆماری ڕابردووی کارمەندانی حکومەتیدا بگات و بۆ دەستنیشانکردنی خەڵک بەکاریان دێنێت بۆ ئەوەی بیانگرێت و بیانکوژێت.
بە گوێرەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە شاری قەندهار لە کۆتایی مانگی نۆدا، هێزەکانی تالیبان چوونەتە سەر ماڵی 'باز موحەممەد'، و دەستبەسەریان کرد ، ناوبراو کارمەندی پێشووی ئاژانسی هەواڵگری نهێنی وڵات بوو. پاشان، خزم و کەسوکاری تەرمەکەیان دۆزیەوە.
پترێشا گۆسمن، یاریدەدەری بەڕێوبەری بەشی ئاسیا لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ گوتی: "بەڵێنی لێخۆشبوون لە لایەن ڕێبەرایەتی تالیبانەوە، فەرماندەکانی خۆجێی بۆ کوشتنی هەڕەمەکی یان بێ‌سەروشوێنکردنی ئەندامانی پێشووی هێزەکانی ئاسایشی ڕانەگرتووە. ئەرکەکە دەکەوێتە سەرشانی تالیبان کە پێشی کوشتنی زیاتر بگرێت، لێپرسینەوە لە کەسانی بەرپرسیار بکات و قەرەبووی بنەماڵەی قوربانییەکان بکاتەوە."
لەو بەیاننامە هاوبەشەدا جەختکراوە کە " گوایە ئەو کردارانە پێشێلکارییەکانی جیدی مافەکانی مرۆڤ نیشاندەدات و بە پێچەوانەی لێخۆشبوونە ڕاگەیەندراوەکەی تالیبانەوەیە. ئێمە داوا لە تالیبان دەکەین لێخۆشبوون بۆ ئەندامانی پێشووی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغان و کاربەدەستانی حکومەتی پێشوو کاریگەرانە جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ئەم لێخۆشبوونە لە سەرانسەری وڵات و لە هەموو پلەکانیاندا جێبەجێ و پشتڕاست بکرێت.
بەیاننامە هاوبەشەکە ڕایگەیاند "دەبێت ئەو کەیسە ڕاپۆرتکراوانە دەستبەجێ و بە ڕوونی لێکۆڵینەوەیان لەسەربکرێن و ئەوانەی بەرپرسیارن دەبێت بەرپرسیار بکرن و دەبێت ئەو هەنگاوانەش بە ڕوونی راگەیەندرێن وەک ڕێگرێکی دەستبەجی لە کوشتار زیاتر و هەروەها لە بێ‌سەروشوێنچوونەکان.
"ئێمە لەسەر پێوانەکردنی تالیبان بە گوێرەی کردارەکانی هەروا بەردەوامین."

XS
SM
MD
LG