Accessibility links

Breaking News

سەدەیەک لە دەنگدانی ژنان - لە یادی 100 ساڵەی 19هەمین هەمواردا


سەدەیەک لە دەنگدانی ژنان - لە یادی 100 ساڵەی 19هەمین هەمواردا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00

لە 26ی مانگی هەشت ئەمەریکاییەکان ئاهەنگ دەگێرن بە بۆنەی بیرەوەری سەد ساڵەی تێپەراندنی نۆزدەهەمین هەموارکردن لە دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوا دەڵێت "مافی وڵاتیانی ئەمەریکایی بۆ دەنگدان نابێت نکۆڵی لێبکرێت

لە 26ی مانگی هەشت ئەمەریکاییەکان ئاهەنگ دەگێرن بە بۆنەی بیرەوەری سەد ساڵەی تێپەراندنی نۆزدەهەمین هەموارکردن لە دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوا دەڵێت "مافی وڵاتیانی ئەمەریکایی بۆ دەنگدان نابێت نکۆڵی لێبکرێت یان کەمبکرێتەوە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان یا هەر وڵاتێکی ترەوە لەسەر بنەمای ڕەگەزی" لەو ڕۆژەدا 26 ملیۆن ژنی ئەمەریکی ئەو مافەیان وەدەستهێنا بۆ یارمەتیدان لە چۆنێتی کارکردنی وڵاتەکەیان لە ئایندەدا.
بزوتنەوەی مافی دەنگدان بۆ ژنان لە دەمی یەکەم کۆنگرەی مافی ژنان لە ساڵی 1848دا بە فەرمی کەوتە کارەوە. بە درێژایی 70 ساڵی دووابەدووایدا داکۆکیکردن لە مافی ژنان بۆ دەنگدان، ژنان و پیاوان بە هەموو ڕیگایەکی بکرێت هەوڵیاندا بۆ بە قانونکردنی مافی ژنان بۆ دەنگدان.
ئەوان دەستیان بە هەوڵێک کرد بۆ تێپەڕاندنی هەموارکردنێکی دەستوری کە مافی ژنان زامن بکات بۆ دەنگدان، کە پرۆسەیەکی درێژ و سەخت بوو. لە هەمان کاتدا هەندێک لە ژنان هەوڵیان دا بە ناقانونی دەنگ بدەن و کاتێک کە هەوڵەکەیان ڕەتکرایەوە سکاڵایان تۆمارکرد، بە ئومێدەی ئەوەی دادوەران لەگەڵ هەوڵەکەی ئەوانبن.
کاتێک سکاڵاکە شکستی هێنا، ئەوا لەسەر ئاستی ویلایەت کاریان کرد و لەوەدا گەلێک سەرکەوتووتر بوون، تا ئەوکاتەی 19هەمین هەموارکردن بووە قانونی وڵاتەکە، زیاتر لە نیوەی هەموو ویلایەتەکان، زۆربەیان لە بەشی ڕۆژئاوا هەر ئەو کاتە مافی دەنگدانیان بۆ ژنانیان دابین کردبوو.
پاش هەوڵێکی زۆر لەسەرخۆ لە ناو کۆنگریسدا لە ئاکامدا لە مانگی شەشی ساڵی 1919دا نۆزدەهەمین هەمواری دەستور دەنگی پێویستی وەدەست هێنا بۆ ڕەوانەکردنی بۆ ویلایەتەکان تا پەسەند بکرێت لە لایەن ¾ دەنگی پێویستی ویلایەتەکان کە ئەوسا 48 ویلایەت بوون.
تەنیسی بووە دوواترین ویلایەت کە پێویست بوو بۆ پەسەندکردنی 19هەمین هەموار لە 18ی مانگی هەشتی ساڵی 1920.
لە وتارێکی بە ناوبانگی ساڵی 1873، یەک لە ڕێبەرە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی داکۆکی لە مافی دەنگدان بۆ ژنان، سوزان ب ئەنتۆنی ڕوانییە وشەکانی سەرەتای دەستوری ئەمەریکا وەک بەڵگەیەک بۆ دابینکردنی مافی دەنگدان بۆ ژنان: کە تێدا هاتووە ئێمەی گەلی ئەمەریکا لەپێناو پێکهێنانی یەکێتییەکی تەواوتر و بنیادنانی داد و زامنکردنی ئارامی ناوخۆ و دابینکردنی بەرگری هاوبەش و پتەوکردنی خۆشگوزەرانی گشتی و زامنکردنی نیعمەتی ئازادی بۆ خۆمان و وەچەی داهاتوومان ئەم دەستورە دادەنێن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
گوتی دەستورەکە دەڵێت" ئێمەی گەل، نەک ئێمەی هاوڵاتیانی سپی ڕەگەز نێر، نەش هاوڵاتیانی ڕەگەزی نێر، بەڵکو ئێمەی تەواوی گەل کەوا ئەم یەکێتییە پێکدەهێنین" خانم سوزان گوتی ئەو یەکێتییەمان سازکرد، نەک نیعمەتی بە ئازادی بدەین، بەڵکو بیانپارێزین، نەک بۆ نیوەی ئێمە و نیوەی وەچەکەمان، بەڵکو بۆ تەواوی گەل– بۆ ژنان و هەروەهاش بۆ پیاوان.

XS
SM
MD
LG