Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی سەربەخۆیی 2021


ڕۆژی سەربەخۆیی 2021
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:53 0:00

لە چواری مانگی حەوت ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاهەنگی 245 ساڵیادی هەبوونی خۆی دەگێرێت

لە چواری مانگی حەوت ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاهەنگی 245 ساڵیادی هەبوونی خۆی دەگێرێت، کە یادەوەری ڕۆژێکە لە ساڵی 1776 کاتێک نوێنەرانی 13 کۆلۆنیای بەریتانی جاڕنامەی سەربەخۆییان مۆرکرد، کە واتای جیابوونەوەبوو لە بەریتانیای مەزن.
بڕیاری بڕینی پەیوەندییەکان لەگەڵ پادشایی ئینگلیزدا چەند ساڵێک بوو لە ئارادابوو، لە ئاکامدا بە دوو هۆکاری ناپەیوەندیدار بەڵام ئاڵۆزاوی یەکتر سەریهەڵدا. یەکەمیان پاڵنێنەرەکی درێژخایەن لە حکومەتی ئینگلیزەوە بۆ داسەپاندنی کۆنترۆڵێکی توندتر لەسەر کۆلۆنیـیەکان. دووەمیان داسەپاندنی باج بوو لەسەر کۆلۆنیـیەکان وەک ڕێگایەک بۆ پڕکردنەوەی قەرزێکی یەکجار زۆر لەسەر تاجی ئینگلیزی، زۆربەیان لە ئاکامی شەڕی فەرەنسی و هندی لە ساڵی 1754 ڕوویانداوە: بەردەوامبوونی شەڕی ئینگلتەرا بۆ چەندان سەدەی درێژخایەن و جارێکی دیکە ڕاوەستانی و دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ فەرەنسا.
لە سەرەتای ساڵی 1764 پەرلەمانی ئینگلتەرا دەستیکرد بە داسەپاندنی باج کە ئامانجی بە شێوەیەکی دیارکراو کۆکردنەوەی پارەبوو لە کۆلۆنییەکان بۆ تاج، یەکەم لەسەر شەکر، پاشان لەسەر لیستێکی پەرەسەندووی کەلوپەل لە نێویاندا ڕۆژنامەکان، شوشە، بەڵگە قانوونییەکان، بۆیە و چای. داسەپاندنی هەر باجەکی نوێ بەرەوڕووی ناڕەزایی بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە.
لە کۆتادا باجەکان بوونە سزادان، ناڕەزاییەکان توندوتیژتربوون، هەروەها کاردانەوەی حکومەت بە شێوەیەکی پەرەسەندوو توندتربوو. ڕەوشەکە لە بۆستن بە تایبەتی توندوسەختتربوو. کۆتا ڕق و توڕەییەکە لە مانگی دووی ساڵی 1775 بوو، کاتێک پەرلەمانی بەریتانی بەندەری بۆستنی داخست. بۆستن دەستیکرد بە ئامادەکاری بۆ شەڕ. بەو شێوەیە، سەرەڕای شەڕی شۆڕشگێڕی ئەمەریکا بە فەرمی دەستی‌پێنەکرد هەتا 4 ی مانگی حەوتی ساڵی 1776، یەکەم جەنگ لە ڕۆژئاوای بۆستن لە 19 ی مانگی چواری ساڵی 1775 ڕوویدا.
لە پاش شۆڕشەکە، ڕێبەرانی پێگەیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشێلییەکانی حوکمی بەریتانیان وەبیرهاتەوە. کە بە نمونەی لیبراڵی ڕۆشەنبیرییەوە فەرمانڕەوایی دەکران، پەیوەندی ئاساییان لە نێوان حکومەتەکە و فەرمانڕەواییان هەڵگەڕاندەوە و سەرەوژێرکرد. حکومەتەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە بە سەرۆکایەتی چینی کە بە میرات خرابوونە حوکومڕانییەوە گۆڕدران و بەڕێوەبەرانی هەڵبژێردراوی نیشتمانی ویلایەتەکان خرانە شوێنیان. وڵاتیانی ئاسایی بە شێوەیەکی پەرەسەندوو ڕۆڵی گرنگییان گێڕا لە فەرمانڕەوایی خۆجێی و دەوڵەتدا، هەروەها هەر کە خەڵکی زیاتر مافیان وەدەستهێنا بۆ دەنگدان، بەشداری سیاسی پەرەی سەند. لە ماوەی دە ساڵێکدا، ئەو بیرۆکەیە بزوتنەوە دیموکراتییەکان و سەربەخۆییەکانی لە سەرانسەری جیهان هان دا.
وەک تاماس جەفەرسن سێـیەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوواتر لە جاڕنامەی سەربەخۆیی بۆ بە ڕەوا دانانی بڕیاری کۆلۆنییەکانی ئەمەریکایی بۆ جیابونەوە لە بەریتانیا نووسی،" کاتێک زنجیرەیەکی درێژ لە پێشێلی و زەوتکردن، کۆششی هەمیشە بۆ هەمان مەبەستی بەڵگەکان دیارکراوە بۆ کەمکردنەوەیان لە ژێر سایەی زۆرداریـیەکی موتڵەق، ئەوا مافی ئەوانە، ئەرکی ئەوانە، لە ئەم حکومەتە ڕزگارببن."

XS
SM
MD
LG