ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
" دەبێت ئامادەکاری بە شێوەیەکی جدی دەستپێبکات بۆ هەڵبژاردنەکان بە گشتی و ئاشتیانە و باوەڕپێکراو؛ پێویستە هێزێکی یەکگرتوو سازبکرێت؛ دەبێت دەزگاکانی گواستنەوەی دادپەروەری بەتەواوەتی سازبکرێن؛ هەروەها پێویستە چاکسازی سەرەکی دارایی بە زووترین کاتی بکرێت جێبەجێ بکرێن."
دە ساڵ لەمەوەبەر گەلی سودانی باشووری دەنگی دا بۆ جیابوونەوە لە سودان و لە گەرمەی ئومێدی بەرز و خۆشییەکی یەکجار زۆرەوە نوێترین وڵاتی جیهان لە 9 مانگی حەوتی ساڵی 2011 لەدایکبوو.
بەڵام خۆشییەکەی لە ڕۆژانی زوو و سەرە تاییەکانیدا هەموویان گۆڕان بۆ نائومێدی لە زۆر بەشەکانی ئەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ئەفریکا، لەبەر ئەوەی لەگەڵ هاتنی مانگی 12 ی 2013 شەڕێک لەسەر دەسەڵات لە نێوان سەرۆک سالڤا کییر و جێگری سەرۆک ریک ماچار بەرپابوو پەرەی ساند بۆ شەڕێکی ناوەخۆ. ئەو شەڕە ناوخۆییە بە فەرمی کۆتایی پێهات بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی کە لە ساڵی 2018 واژووکرا. لەگەڵ ئەوەشدا توندوتیژی هەر بەردەوامە و لە ڕاستیدا پەرەی ساند، ئەمە بەپێی ڕاپۆرتێکی مانگی دووی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سودانی باشور.
لە بەیاننامەیەکی ترویکا واتا ئەمەریکا، بەریتانیا و نۆرویژدا هاتووە،" یەکەم دە ساڵی مێژووی ئەم وڵاتە گەنجە جەفاکێشانێکی زۆری بەخۆوە بینیوە، بە هۆکاری کێشەی پەیوەست بە پێشێلی، برسێتی، لافاو و نەخۆشییەوە... ترویکا داوای ئەوە دەکات بەپەلە کاربکرێت بۆ زامنکردنی گەیشتنی یارمەتی مرۆڤیانە و کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی خەڵکی سودانی باشوری و هەروەها دژی کرێکارانی فریاگوزاری ئەوانەی خزمەتییان دەکەن... وڵاتییانی ئاسایی ژمارەیەکی کەم سوودییان لە بەرژەوەندییەکانی [ ڕێکەوتنە ئاشتییەکەی ساڵی 2018] دا بینیوە."
لە بەیاننامەیەکی جیادا سامانسا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ بوژاندنەوەی نێودەوڵەتی ئەوەیش گوتی،" ڕێبەرانی سودانی باشووری نیازچاکی جیهان و داهاتی نەوتی وڵاتەکە و دەرفەتی بێ ژماریان بۆ بەرزکردنەوەی 12 ملیۆنی ژمارەی دانیشتیوانەکەی بە فیڕۆداوە. ئەمڕۆکە نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی سودانی باشوری زیاتر لە هەموو کاتێکی پێشووتر بەرەو ڕووی برسێتی دەبنەوە. بێجگە لەوە 3 ملیۆن و 800 هەزار کەس – واتە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی نیشتمانەکە هێشتا ئاوارەن کەوا 2 ملیۆن و 200 هەزاریان وەک پەنابەر لە وڵاتانی دراوسێدا و1 ملیۆن و600 هەزار یان ئاوارەی ناوخۆن."
ترویکا و دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گوتیان حکومەتی سودانی باشوری دەبێت خزمەتی هاوڵاتیانی خۆی بکات و ڕێبەرانیشی پێویستە خەڵکەکەیان بخەنە پێش هەموو شتێکەوە. هەروەهاش ڕاگرتنی تەندوتیژی، " دەبێت ئامادەکاری بە شێوەیەکی جدی دەستپێبکات بۆ هەڵبژاردنەکان بە گشتی و ئاشتیانە و باوەڕپێکراو؛ پێویستە هێزێکی یەکگرتوو سازبکرێت؛ دەبێت دەزگاکانی گواستنەوەی دادپەروەری بەتەواوەتی سازبکرێن؛ هەروەها پێویستە چاکسازی سەرەکی دارایی بە زووترین کاتی بکرێت جێبەجێ بکرێن."
ئێستا هەر کە سودانی باشوری پا دەخاتە دەیەی دووەمی هەبوونییەوە، " ترویکا خۆشحاڵی دەردەبری بەو پێشکەوتنەی کراوە بەڵام داوا لە واژووکاران دەکات بەرپرسیارێتی عەهد و بەڵێنەکانیان بگرنە ئەستۆ و گەلێک زیاتر و بەپەلەتر بەرو پێشەوە بڕۆن؛" هەروەها دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گوتی ، " کاتی ئەوەهات بۆ ڕێبەرانی سودانی باشوری وەفاداری بەڵێنەکانیان بن لەمەڕ ڕێکەوتنەکانی ئاشتی کە واژوویان کردوون، هەروەها دەست بکەن بە ئەرکێکی قورسی کە بونیاتنانی نیشتمانێکە ، کەوا بۆ چەندان دەیەیە خەونی پێوە دەبینن لە خەباتەکەیاندا لەپێناو سەربەخۆیی."